بە شێوازێکی سەردەمیانە بزنس بکە

| پێشنیارێکی تایبەت و سنووردار

گەڕانی پێشکەوتووی بەرهەمەکان
0
سبد خرید خالی است.
چوونەژوور | ناونووسین
چوونەژوور | ناونووسین

گوگڵ سێرچ کانسڵ(GSC)چییە؟

گووگڵ سێرچ کۆنسوڵ چییە

ماوەی خوێندنەوە:

30 دقیقه

گوگڵ سێرچ کانسڵ(GSC)چییە؟

لە جیهانی دیجیتاڵی ئەوڕۆدا، دەرکەوتن پێویستییەکی گرنگە. ماڵپەڕەکەت ویترین، فرۆشگا و ناوەندی چالاکییەکانی تۆیە، بەڵام ئەگەر بزوێنەرەکانی گەڕان (Search Engines) نەتوانن بیدۆزنەوە، وەک گەوهەرێکی بەنرخ لەناو سندووقێکی داخراودا دەمێنێتەوە. گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console – GSC) چیتر تەنها ئامرازێک نییە؛ بەڵکو پانێڵیێکی گرنگی بەڕێوەبردنە بۆ سەرکەوتن لە گەورەترین مەیدانی کێبڕکێی جیهان واتە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵ (Google Search Results). لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین بە تەواوی ئەم چەمکە بناسین.

سێرچ کانسڵ چییە؟  

وا بزانە خەریکی لێخوڕینی کەشتییەکیت لە دەریایەکی نائارامدا. سێرچ کانسڵ ڕۆڵی ڕادار، ڕێ‌نیشاندەر و ئامێری پێوانەکردنی سەلامەتییی بزوێنەری کەشتییەکەت دەگێڕێت. ئەم ئامرازە، پردێکە لە نێوان ئەوەی کە تۆ چۆن بیر لە ماڵپەڕەکەت دەکەیتەوە و ئەوەی کە گووگڵ بە ڕاستی دەیبینێت و بیری لێ دەکاتەوە. سێرچ کانسڵ تەنها ئامرازێکە کە بە وردی پێت دەڵێت بەکارهێنەران بەدوای چ وشەگەلێکلی سەرەکیدا(Keywords) دەگەڕێن و ماڵپەڕەکەت دەدۆزنەوە و لە کوێی ئەنجامەکاندا جێگیر دەبێت، چەند جار ماڵپەڕەکەت بینراوە و ڕێژەی کرتە کردن (CTR – Click-Through Rate) چەند بووە. ئەم داتایانە گەنجێکی گرانبەهان بۆ داڕشتنی ستراتیژیی ناوەرۆکەکانت (Content Strategy).

ئەم ئامرازە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاگادارت دەکاتەوە لە هەر جۆرە کێشەیەکی تەکنیکیی جددی کە ڕێگری بکات لە کڕاڵ کردن (Crawl) یان ئیندێکس بوونی (Indexing) پەڕەکان لەلایەن گووگڵەوە. پێش ئەوەی کڕیارەکانت پێی بزانن، تۆ ئاگادار دەبیتەوە. هەروەها سێرچ کانسڵ بە ناردنی ڕاستەوخۆی نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps) و ناونیشانە نوێیەکان (URLs) یارمەتیت دەدات بە هەڵبژاردنی ئەو پەڕانەی کە دەتەوێ ئیندێکس بکرێن و یارمەتی گووگڵ دەدەیت تا خێراتر ناوەرۆکە نوێیەکەت بدۆزێتەوە.

کاری گووگڵ سێرچ کانسڵ چییە؟

google search council

بەو پێناسانەی کە ئاماژەی پێ کرا، دەبێت گووگڵ سێرچ کانسڵ وەک داشبۆردی ناوەندیی سەلامەتیی و چالاکیی سێئۆ (SEO)ی ماڵپەڕەکەت لەبەرچاو بگریت. ئەم ئامرازە بێبەرامبەرەی کە لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت، کەلێنی نێوان ماڵپەڕەکەت و چۆنیەتی هەڵسوکەوتی بزوێنەری گەڕان لەگەڵیدا پڕ دەکاتەوە. بەکارهێنانە سەرەکییەکانی سێرچ کانسڵ دەکرێت بۆ سێ دەستەی سەرەکی دابەش بکرێن:

١. پێوانەکردنی کرداری گەڕانی ئۆرگانیک (Organic Search Performance)

بۆ شیکەرەوەیەک ئەمە گرنگترین کاری سێرچ کانسڵە. تۆ دەتوانیت ئەو داتا گرنگانە بپشکنیت کە نیشانی دەدەن ماڵپەڕەکەت لە ئەنجامەکانی گەڕاندا چۆن دەردەکەوێت:

هەڵسەنگاندنی وشە سەرەکییەکان (Keywords)

سەرنج بدە کە بەکارهێنەران بە گەڕان بەدوای کام لە وشە سەرەکییەکاندا(Queries) ماڵپەڕەکەت دەدۆزنەوە. ئەم زانیارییانە بریتییە لە ژمارەی دەرکەوتنەکان (Impressions)، کرتەکان (Clicks)، تێکڕای پلە یان ڕیزبەندی (Average Position) و ڕێژەی کرتە کردن (CTR). ئەم داتایانە بۆ پێداچوونەوەی ستراتیژیی ناوەرۆک و ئەپتۆمایزی (Optimization) ئامانجدار و وردی پەڕەکان پێویستن.

شیکاری پەڕە پڕبینەرەکان

ناسینەوەی ئەو پەڕانەی کە زۆرترین ترافیکی ئۆرگانیک (Organic Traffic) ڕادەکێشن تاکوو بتوانیت مۆدێلی سەرکەوتنی ئەوان دووبارە بکەیتەوە.

فلتەرکردنی داتاکان

توانایی فلتەرکردنی ئەنجامەکان لەسەر بنەمای وڵات، ئامێر (مۆبایل، دێسکتۆپ)، ڕێکەوت و جۆری گەڕان (وێب، وێنە، ڤیدیۆ) بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە ڕەفتاری بەردەنگەکان.

٢. کۆنتڕۆڵکردنی ئیندێکس و کڕاڵ (Index & Crawl)

کانسڵی گووگڵ ڕێگەت پێ دەدات تاکوو پرۆسەی گرنگی دەرکەوتن لەلایەن گووگڵەوە بەڕێوە ببەیت:

بارودۆخی ئیندێکسی پەڕەکان (Pages)

چاودێری ئەو پەڕانە بکە کە لە لایەن گووگڵەوە بە سەرکەوتوویی ئیندێکس کراون یان هەڵەیان تێدایە (وەک پەڕە بلۆککراوەکان یان هەڵەکانی 404). ئەم ڕاپۆرتە یارمەتیت دەدات تا دڵنیا بیتەوە لەوەی ناوەرۆکە نوێیەکەت بە خێرایی دەچێتە ناو ئەنجامەکانی گەڕانەوە.

داواکاری ئیندێکسی دەستبەجێ (URL Inspection Tool)

دەتوانیت هەر URLێکی تایبەت لە ماڵپەڕەکەتدا بپشکنیت تاکوو بزانی تێڕوانینی گووگڵ چۆنە. هەروەها دەتوانیت داواکاریی ئیندێکسکردنەوەی پەڕەیەکی نوێ یان نوێکراوە بە شێوەی دەستی بنێریت تاکوو ئیندێکسکردن خێراتر ببێتەوە.

بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ-ماپ (Sitemaps)

ناردنی نەخشەی ماڵپەڕ (XML Sitemap) بۆ گووگڵ بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ڕۆبۆتەکانی گووگڵ بە ئاسانی دەتوانن هەموو پەڕە گرنگەکانی ماڵپەڕەکەت بدۆزنەوە و کڕاڵی بکەن.

٣. چاودێریکردنی سەلامەتیی تەکنیکی و ئەزموونی بەکارهێنەر

سێرچ کانسڵی گووگڵ وەک سیستمێکی ئاگادارکەرەوەی تەکنیکی کار دەکات و ئەو کێشە شاراوانەی کە کاریگەرییان لەسەر سێئۆکەت(SEO) هەیە دەستنیشان دەکات:

ڕاپۆرتی هەڵە تەکنیکییەکان

وەرگرتنی ئیمێڵی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە کێشە گرنگەکانی وەک زیانەواڵە (Malware)، هەڵەکانی سێرڤەر، یان کردارە دەستییەکان (Manual Actions) کە دەکرێت ببێتە هۆی سزادرانی ماڵپەڕەکە لەلایەن گووگڵەوە.

Core Web Vitals و ئەزموونی پەڕە (Page Experience)

چاودێریکردنی پێوەرە سەرەکییەکانی ئەزموونی بەکارهێنەر وەک خێرایی بارکردن، ئاڵوگۆڕکردن و سەقامگیریی بینین لە مۆبایل و دێسکتۆپدا. باشترکردنی ئەم پێوەرانە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ڕیزبەندی و ڕەزامەندی بەکارهێنەر هەیە.

گونجاو بوون بۆ مۆبایل (Mobile Usability)

ناسینەوەی ئەو کێشە پێکهاتەییانەی کە ڕەنگە ماڵپەڕەکەت بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل بە نەگونجاوی بزانێت.

ئاشنابوون بە بەشە جیاوازەکانی سێرچ کانسڵ

پێش ئەوەی بچینە قۆناغی فێرکاری دامەزراندنی سێرچ کانسڵ، پێویستە بەشە جیاوازەکانی بەتەواوی بناسین.

گووگڵ سێرچ کانسڵ وەک نەخشەڕێگایەکی گشتگیر بۆ شیکردنەوەی چالاکیی ماڵپەڕ لە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵدا دادەنرێت. ئەم ئامرازە لە چەندین ڕاپۆرتی سەرەکی پێکهاتووە کە هەر یەکیان تێڕوانینێکی گرنگ دەخەنە ڕوو. لێرەدا، بەشە سەرەکییەکانی سێرچ کانسڵ لەسەر بنەمای بەڵگەنامە فەرمییەکانی گووگڵ و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی سێئۆ(SEO) دەناسێنین:

١. نمای گشتی (Overview)

google search council

ئەمە یەکەم پەڕەیە کە دەیبینیت و کورتەیەکی خێرا لە کرداری گشتیی ماڵپەڕەکەت، دۆخی ڕووماڵ(Coverage)، ئەزموونی پەڕە (Page Experience) و هەر جۆرە باشترکردنێکی پێشکەش دەکات. پێداچوونەوەیەکی خێرا بۆ سەلامەتیی گشتیی ماڵپەڕ و ئاراستەکردنێکی ئاسان بۆ گرنگترین ڕاپۆرتەکان دەخاتە ڕوو.

٢. پێشکەشکردن(Performance)

بێگومان، گرنگترین ڕاپۆرتە بۆ شیکەرەوەکان. ئەم ڕاپۆرتە نیشانی دەدات کە بەکارهێنەران چۆن ماڵپەڕەکەت لە ئەنجامەکانی گەڕاندا دەدۆزنەوە. پێکهاتە سەرەکییەکان لێرەدا ئەمانەن:

Queries (دەستەواژەکانی گەڕان)

ئەو وشە سەرەکییانەی بوونەتە هۆی دەرکەوتنی ماڵپەڕەکەت.

Pages (پەڕەکان)

ئەو پەڕانەی کە زۆرترین ئیمپریشن (Impression) یان کلیکیان دەست کەوتووە.

Countries/Devices

کرداری ماڵپەڕەکەت لەسەر بنەمای ناوچەی جوگرافی یان جۆری ئامێر (مۆبایل، دێسکتۆپ).

پێوەرە نیشاندراوەکان

Clicks (کرتەکان)، Impressions (دەرکەوتنەکان)، CTR (ڕێژەی کرتە کردن) و Average Position (بەرەنجامی ڕیزبەندی).

٣. پشکنینی یو-ئاڕ-ئێڵ (URL Inspection)

google search council

ئەم ئامرازە ڕێگەت پێ دەدات بارودۆخی URLێکی دیاریکراو لە ڕوانینی گووگڵەوە بپشکنیت. کرداری ئەم ئامرازە بەم شێوەیەیە:

بارودۆخی ئیندێکس

پشکنینی ئەوەی کە ئایا پەڕەکە لە ئێستادا ئیندێکس کراوە یان نا و ئایا کێشەیەک لە ئیندێکس کردندا هەیە؟

تاقیکردنەوەی زیندوو (Live Test):

تێگەشتن لەوەی کە ڕۆبۆتی گووگڵ لە ئێستادا پەڕەکە چۆن دەبینێت.

داواکاری ئیندێکس (Request Indexing)

ناردنی داواکاری بۆ گووگڵ بۆ کڕاڵ کردن(Crawl) و ئیندێکس کردنی دەستبەجێی پەڕەکە دوای ئەنجامدانی نوێکارییەکان.

٤. پێرستکردن/ئیندێکس کردن (Indexing) – ڕووماڵکردن (Pages/Coverage)

نیشانی دەدات کە گووگڵ تا چ ڕادەیەک ناوەرۆکی ماڵپەڕەکەتی بە سەرکەوتوویی ئیندێکس کردووە. پێکهاتە سەرەکییەکانی بریتین لە:

  • Error (هەڵەکان)
    ئەو پەڕانەی کە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە (وەک هەڵەی سێرڤەر) ئیندێکس نەکراون.
  • Valid with warnings (پەسندکراو بە ئاگادارییەوە)
    ئەو پەڕانەی ئیندێکس کراون بەڵام کێشەی بچووکیان هەیە.
  • Valid (پەسەند)
    ئەو پەڕانەی بە سەرکەوتوویی ئیندێکس کراون.
  • Excluded (دوورخراوە)
    ئەو پەڕانەی کە بە ئەنقەست (یان بەبێ مەبەست) لەلایەن گووگڵەوە لە ئیندێکس لابراون (وەک پەڕە دووبارەبووەکان یان ئەوانەی لەلایەن فایلی txtـەوە بلۆک کراون).

٥. نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps)

google search council

شوێنێکە بۆ ناردنی فایلەکانی نەخشەی ماڵپەڕ (XML Sitemaps) کە لیستێکی ڕێکخراوە لە پەڕەکانی تۆ بۆ گووگڵ، هەروەها چاودێریکردنی بارودۆخی پڕۆسێس کردنیان لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێت. ئەم بەشە دڵنیاییمان پێ دەدات کە گووگڵ دەتوانێت هەموو پەڕە گرنگەکانی ماڵپەڕەکەت بدۆزێتەوە و کڕاڵیان (Crawl) بکات.

٦. باشترکردنەکان (Enhancements)

google search council

ئەم بەشە جەخت دەکاتەوە سەر ئەزموونی بەکارهێنەر و پێکهاتەی ناوەرۆکە تایبەتەکان:

Core Web Vitals

ڕاپۆرتی ئەدای ماڵپەڕ لەسەر بنەمای سێ پێوەری سەرەکی ئەزموونی بەکارهێنەر (LCP، FID، CLS).

گونجاو بۆ مۆبایل (Mobile Usability)

ناسینەوەی ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە فۆنتە بچووکەکان، توخمە کلیک-بۆکراوەکانی نزیک لە یەک، و ئەو بابەتە کێشەسازانەی تر کە ئەزموونی مۆبایل تێک دەدەن.

ئەنجامە دەوڵەمەندەکان (Rich Results)

ئەگەر داتای ڕێکخراوت (Schema Markup) بەکارهێناوە؛ وەک شێوازی چێشت لێنان، پێداچوونەوەکان (Reviews) یان پرسیارە باوەکان (FAQ)؛ ئەم بەشە پێت دەڵێت ئایا گووگڵ توانیویەتی بە سەرکەوتوویی ڕاڤەیان بکات و لە نیشاندانی ئەنجامە دەوڵەمەندەکاندا (Rich Snippets) هیچ هەڵەیەک هەیە یان نا.

٧. سەلامەتیی ئەمنی و کردارە دەستییەکان (Security & Manual Actions)

google search council

بەکارهێنانی ئەم بەشە زۆر گرنگە و بەم شێوازەی خوارەوەیە:

کردارە دەستییەکان (Manual Actions)

ئاگادارکردنەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن گووگڵەوە دەربارەی پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی کوالێتی گەڕان، وەک سپامی لینکەکان (Link Spam) یان ناوەرۆکی بێ کەڵک، کە دەکرێت ببێتە هۆی سزادان و دابەزینی ڕیزبەندی (ڕانک).

کێشە ئەمنییەکان (Security Issues)

ئاگادارکردنەوە دەربارەی کێشە ئەمنییەکانی وەک هاک بوون یان هەبوونی زیانەواڵە(Malware) کە دەبێت دەستبەجێ چارەسەر بکرێن.

فێرکاریی کارکردن لەگەڵ سێرچ کانسڵ

ئێستا سەرەی فێرکاریی کارکردن بە سێرچ کانسڵە. بۆ بەکارهێنانی کاریگەری گووگڵ سێرچ کانسڵ دەبێت ڕوانینێکی پێکهاتەییت هەبێت. لێرەدا، چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ بەشە سەرەکییەکان و هەنگاوە پێویستەکان بۆ گونجاندن (Optimization) لە گەڕانی گووگڵدا، لەسەر بنەمای پێشنیارە فەرمییەکان، خراوەتە ڕوو.

١. هەنگاوی یەکەم: ڕێکخستن و سەلماندنی خاوەندارێتی (Setup & Verification)

google search council

یەکەم هەنگاو، زیادکردن و سەلماندنی خاوەندارێتی ماڵپەڕەکەتە بۆ گووگڵ تاکوو زانیارییە هەستیارەکان نەکەونە دەستی کەسانی تر. بۆ ئەم مەبەستە ڕێنماییەکانی خوارەوە ئەنجام بدە:

چوونە ناو سێرچ کانسڵ

بە هەژماری گووگڵەکەت (Google Account) بڕۆ ناو ماڵپەڕی گووگڵ سێرچ کانسڵ.

زیادکردنی پرۆپێرتی (Add Property)

دوو ڕێگەی سەرەکی هەیە:

  • Domain (پێشنیارکراو)
    ئەم ڕێگەیە تەواوی دۆمەینەکەت بە هەموو ژێر-دۆمەینەکان (Subdomains) و پرۆتۆکۆڵەکانەوە دەگرێتەوە. سەلماندن لە ڕێگەی تۆماری DNSـەوە ئەنجام دەدرێت.
  • URL Prefix (پێشگری URL)
    تەنها ئەو ناونیشانانە دەگرێتەوە کە لەژێر پرۆتۆکۆڵێکی دیاریکراودان. سەلماندن لە ڕێگەی ئەپڵۆدکردنی فایلی HTML، تاگی HTML، یان گووگڵ ئانالیتیکیس (Google Analytics)وە ئەنجام دەدرێت.

سەلماندنی خاوەندارێتی (Verification)

بەپێی ئەو ڕێگەیەی هەڵتبژاردووە، کۆدی سەلماندنەکە لە ڕێکخستنەکانی ماڵپەڕەکەت یان DNSـەکەتدا دابنێ.

٢. هەنگاوی دووەم: ناساندنی پەڕەکان بە گووگڵ (Indexing & Sitemaps)

google search council

بۆ دڵنیابوون لەوەی کە گووگڵ هەموو ناوەرۆکی ماڵپەڕەکەت دەناسێت و ئیندێکسی دەکات، دەبێت نەخشەی ماڵپەڕ بناسێنیت و بارودۆخی پەڕەکان بپشکنیت. بۆ ئەم مەبەستە بڕۆ بۆ بەشی “Sitemaps” و ناونیشانی فایلی نەخشەی ماڵپەڕی XMLـەکەت بنووسە و Submitـی بکە. لەم ڕاپۆرتەدا چاودێری بارودۆخەکە بکە تا دڵنیا بیتەوە کە نەخشەی ماڵپەڕەکە بێ هەڵە پڕۆسێس کراوە.

پشکنین و داواکاری ئیندێکس

ئەگەر پەڕەیەکی نوێت بڵاوکردەوە یان پەڕەیەکی کۆنت بە شێوەیەکی بەرچاو نوێ کردەوە، ناونیشانەکەی (URL) لە شریتی گەڕانی سەرەوەی GSC بنووسە. ئەگەر پەڕەکە ئیندێکس نەکراوە، کلیک لەسەر دوگمەی “Request Indexing” بکە تاکوو گووگڵ هەوڵی کڕاڵ کردنەوەی (Crawl) پەڕەکە بدات.

٣. هەنگاوی سێیەم: شیکردنەوەی کارکردی ترافیک (Performance Analysis)

google search council

ئەم بەشە بۆ شیکەرەوەیەک، دڵی سێرچ کۆنسۆڵە. ئامانج لێرەدا، ناسینەوەی هەلەکان و کێشەکانە لە ڕیزبەندی (ڕانک)دا کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

پشکنینی ڕاپۆرتی “Performance”

پێوەرەکانی Clicks, Impressions, CTR, و Position چالاک بکە.

ستراتژیی وشە سەرەکییەکان (Queries)

داتاکان لەسەر بنەمای “Position” ڕێک بخە و ئەو کوێرییانەی (Queries) کە لە ڕیزبەندی ١١ تا ٢٠دان دەستنیشان بکە. ئەمانە وەک “Quick Wins” (سەرکەوتنی خێرا) هەژمار دەکرێن. بە کەمێک باشترکردنی تایتڵەکان (Title) و مێتا دیسکڕەپشن(Meta Description)، دەتوانیت بیانگەیەنیتە پەڕەی یەکەم.

ئەو کوێرییانە بدۆزەرەوە کە Impressionsـی بەرزیان هەیە بەڵام Clicksـیان نزمە. ئەمە بەو مانایەیە کە بەکارهێنەران ماڵپەڕەکەتیان بینیوە بەڵام بە لایانەوە سەرنجڕاکێش نەبووە. ئەمە ئاماژەیەکە بۆ باشترکردنی تایتڵ و مێتا دیسکڕەپشن (Meta Description) لە پەڕەی ئەنجامەکانی گەڕاندا.

٤. هەنگاوی چوارەم: دەستنیشانکردن و چاککردنی کێشە تەکنیکییەکان (Debugging & Maintenance)

google search council

هەر ماڵپەڕێک هەڵەی تەکنیکی تێدایە؛ ئەرکی تۆ دەستنیشانکردن و چاککردنیانە پێش ئەوەی لە سەر ڕیزبەندییەکەت کاریگەری دابنێن:

ڕاپۆرتی ڕووماڵ (Pages/Indexing)

بەشی “Error” بپشکنە. باوترین هەڵەکان بریتین لە “Submitted URL has Crawl issue” یان “404”. دوای چاککردنی هەر هەڵەیەک لە ماڵپەڕەکەتدا، بۆ پشتڕاستکردنەوەی دووبارە بگەڕێوە بۆ ئەم ڕاپۆرتە و کلیک لەسەر “Validate Fix” بکە تاکوو گووگڵ پشتڕاستی بکاتەوە کە کێشەکە چارەسەر بووە.

ڕاپۆرتەکانی ئەزموونی پەڕە (Experience Reports)

  • Core Web Vitals
    ئەم ڕاپۆرتە بۆ مۆبایل و دێسکتۆپ بپشکنە. ئەگەر بارودۆخی پەڕەکان “Poor”ە، دەبێت بە هاوکاری تیمی پەرەپێدان (Development Team)، خێرایی ناردن و سەقامگیریی بینینی ماڵپەڕەکە باشتر بکەیت.
  • Mobile Usability
    هەر جۆرە ئاگادارکردنەوەیەک لەم بەشەدا جددیە و کێشەکانی نیشاندان لە مۆبایلدا چارەسەری بکە، چونکە گووگڵ سەرەتا ماڵپەڕەکەت لەسەر بنەمای وەشان یان نوسخەی مۆبایل هەڵدەسەنگێنێت (Mobile-first indexing).

هەنگاوە دەستییەکان (Manual Actions)

بە شێوەیەکی خولیی (دەوریی) چاودێری ئەم بەشە بکە. ئەگەر ئاگادارکردنەوەیەک لێرەدا بینرا، بەو مانایەیە کە ماڵپەڕەکەت بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی گووگڵ سزا دراوە و دەبێت دەستبەجێ چارەسەری بکەیت.

چۆن بزانم کە ماڵپەڕەکەم گووگڵ سێرچ کانسڵی هەیە؟

بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ماڵپەڕەکەت پێشتر لە گووگڵ سێرچ کانسڵدا تۆمار کراوە و دەستت بە داتاکانی دەگات یان نا، دوو سیناریۆی سەرەکی هەیە:

١. ئەگەر دەستت بە هەژماری گووگڵی ئەو کەس یان کۆمپانیایە دەگات کە بەرپرسی سێئۆیە(SEO) ئەمە سادەترین ڕێگەیە

  • چوونە ناو هەژماری بەکارهێنەر
    بڕۆ بۆ ماڵپەڕی گووگڵ سێرچ کانسڵ و بەو هەژمارە گووگڵەی (Google Account) کە پێتوایە خاوەندارێتی ماڵپەڕەکەی پێ سەلمێنراوە، بڕۆ ژوورەوە.
  • پشکنینی لیستی پرۆپێرتییەکان
    دوای چوونە ژوورەوە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچیتە سەر بەشی نمای گشتی (Overview). ئەگەر ماڵپەڕەکەت پێشتر زیاد کرابێت، ناوی دۆمەینەکە یان پێشگری URLـەکەی لە مێنۆی کشاوەی سەرەوە لای چەپ دەبینیت.
  • هەڵبژاردنی ماڵپەڕ
    ئەگەر ماڵپەڕەکەت لە لیستەکەدا بینی و توانیت دەستت بە ڕاپۆرتەکانی “Performance” و “Pages” بگات و داتاکانی ترافیک ببینیت، کەواتە ماڵپەڕەکەت سێرچ کانسڵی هەیە و مۆڵەتی دەستڕاگەیشتنی تەواوت پێ دراوە.

٢. ئەگەر دڵنیا نیت یان دەستڕاگەیشتنت نییە…

ئەگەر تیم یان کەسێکی تر بەرپرسی ڕێکخستنەکان بووە و تۆ دەستت پێی ناگات، دەبێت دووبارە خاوەندارێتی ماڵپەڕەکە بسەلمێنیتەوە.

ئەگەر ناتوانیت خاوەندارێتی بسەلمێنیت، دەستت بە داتاکان ناگات. تەنها ڕێگەی متمانەپێکراو بۆ دەستڕاگەیشتن بە داتاکانی سێرچ کانسڵ، سەلماندنی خاوەندارێتییە هەروەک چۆن لە هەنگاوی یەکەمدا شرۆڤەکرا. ئەگەر خاوەندارێتی بسەلمێنیت:

١.ماڵپەڕەکەت لە سێرچ کانسڵدا تۆمار دەکرێت.

٢.تۆ وەک خاوەنی نوێ یان سەلمێنراو دەستت بە داتاکان دەگات. (تێبینی: تەنها ئەو داتایانەی کە لە کاتی سەلماندنی تۆوە کۆکراونەتەوە نیشان دەدرێن).

تێبینییەکی تەکنیکی بۆ دڵنیابوون لە دامەزراندن: پشکنینی تۆماری DNS یان کۆدەکانی ماڵپەڕ

ئەگەر دەستت بە کۆدی ماڵپەڕ یان ڕێکخستنەکانی DNS دەگات، دەتوانیت دڵنیا بیتەوە کە سەلماندنی پێشتر بە چ ڕێگەیەک ئەنجام دراوە:

  پشکنینی تاگی HTML

سۆرس کۆدی (Source Code) پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕەکەت بکەرەوە. ئەگەر ماڵپەڕەکە پێشتر بەم ڕێگەیە سەلمێنرابێت، دەبێت تاگێکی هاوشێوەی ئەمە لە بەشی <head>دا هەبێت:

<meta name=”google-site-verification” content=”XYZ” />

  پشکنینی ڕێکخستنەکانی DNS

ئەگەر سەلماندنی دۆمەین بەکارهێنرابێت، دەبێت تۆمارێکی TXTـی تایبەت بە گووگڵ لە ڕێکخستنەکانی DNSـی دۆمەینەکەتدا هەبێت.

باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ماڵپەڕەکەت سێرچ کانسڵی هەیە و تۆ دەستت پێی دەگات، چوونە ناو سێرچ کانسڵە بەو هەژمارە بەکارهێنەرانەی کە ئەگەری هەیە پێی تۆمار کرابێت. ئەگەر ماڵپەڕەکەت لە لیستەکەدا نەبینی، دەبێت قۆناغەکانی سەلماندنی خاوەندارێتی دووبارە ئەنجام بدەیتەوە.

سێرچ کانسڵ بۆ چ کەسانێک گونجاوە؟

google search council

گووگڵ سێرچ کانسڵ ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ هەر کەسێک کە بەرپرسیارێتی دەرکەوتن، سەلامەتیی تەکنیکی و بەڕێوەبردنی ماڵپەڕێکی لە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵدا لەسەر شان بێت. بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان و پێشنیاری پسپۆڕانی سێئۆ (SEO)، سێرچ کانسڵ بۆ ئەم گرووپانەی خوارەوە بە تەواوی گونجاو و تەنانەت پێویستیشە:

١. خاوەنکارەکان و بەڕێوەبەرە باڵاکان

هەرچەندە ڕەنگە ئەم کەسانە نەچنە ناو وردەکارییە تەکنیکییەکانەوە، بەڵام دەبێت چاودێری ڕاپۆرتی چالاکییەکان بکەن. سێرچ کانسڵ زانیاری دەربارەی بەڕێوەبردنی گشتیی کار لە کەناڵی گەڕانی ئۆرگانیکدا پێشکەش دەکات:

١.ناسینی ترافیکی ئۆرگانیکی ڕاستەقینە و ڕەوتی گەشەکردنی.

٢.وەرگرتنی ئاگادارکەرەوە ئەمنییە بنەڕەتییەکان یان کردارە دەستییەکان (Manual Actions) کە دەکرێت دەستبەجێ زیان بە ناوبانگ و داهاتی ماڵپەڕەکە بگەیەنن.

٢. پسپۆڕانی سێئۆ و دیجیتاڵ مارکێتەرەکان (Digital Marketers)

سێرچ کانسڵ ئامرازی سەرەکی کاری ئەوانە و ڕۆژانە بەکاری دەهێنن. ئەم ئامرازە ڕێگەیان پێ دەدات:

  • شیکردنەوەی وردی چالاکییەکان
    دەستنیشانکردنی ئەو وشە سەرەکییانەی توانای گەشەکردنێکی زۆریان هەیە و باشترکردنێکی ئامانجدار بۆ زیادکردنی ڕێژەی کرتە کردن (CTR).
  • بەڕێوەبردنی ئیندێکس
    دڵنیابوون لەوەی پەڕە بنەڕەتییەکان بە خێرایی ئیندێکس کراون و پەڕە بێبایەخەکان سڕاونەتەوە.
  • چارەسەری هەڵە تەکنیکییەکان
    دەستنیشانکردنی هەڵەکانی کڕاڵ (Crawl Errors)، کێشەکانی Core Web Vitals و بابەتەکانی مۆبایل بۆ باشترکردنی ڕیزبەندی.

٣. پەرەپێدەرانی وێب (Web Developers) و بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ

ئەم کەسانە بەرپرسن لە سەلامەتیی ژێرخانی تەکنیکی ماڵپەڕەکە. GSC یارمەتییان دەدات بۆ:

  • پشکنینی سەلامەتیی ماڵپەڕ
    پشکنینی هەڵەکانی سێرڤەر، دۆخی فایلی robot.txt و کێشەکانی نەخشەی ماڵپەڕ (Sitemap).
  • هەڵەسڕینەوە (Debugging)
    بەکارهێنانی ئامرازی URL Inspection بۆ تێگەیشتن لەوەی ڕۆبۆتی گووگڵ چۆن پەڕەیەکی دیاریکراو دەبینێت و ناسینەوەی کێشەکانی پەیوەست بە ڕێندەرکردنی پەڕە (Rendering).

٤. بەرهەمهێنەرانی ناوەرۆک (Content Creators)

GSC ڕوانینێکی ڕاستەقینەیان دەربارەی ئاستی سەرکەوتنی ناوەرۆکەکەیان پێ دەبەخشێت:

  • تێگەیشتن لە پێویستیی بەکارهێنەر
    تێگەیشتن لەوەی کە بەکارهێنەران بە ڕاستی بە گەڕان بەدوای چ دەستەواژەیەکدا دەگەنە پەڕەکەی ئەوان.
  • باشترکردنی ناوەرۆکی ئامادە
    ناسینەوەی ئەو ناوەرۆکانەی کە ئیمپریشن (Impression)ـی بەرزیان هەیە بەڵام ڕێژەی کرتە کردنیان نزمە، تاکوو بتوانن ناونیشان و ناوەرۆکەکە باشتر بکەن.

جیاوازیی سێرچ کانسڵ و گووگڵ ئانالیتیکیس چییە؟

google search council

گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console) و گووگڵ ئانالیتیکیس (Google Analytics) هەردوو ئامرازێکی گرنگن بۆ سەرکەوتن لە کەشی ئۆنڵایندا، بەڵام هەر یەک بەرپرسیاریەتییەکی  جیاوازیان لە نێو ماڵپەڕەکەدا لە ئەستۆیە. دەکرێت بگوترێ کە ئەم دوو ئامرازە وەک تەواوکەری یەکتر کار دەکەن، نەک جێگرەوەی یەکتر. لێرەدا جیاوازییە سەرەکییەکانیان لەسەر بنەمای کارکرد و ئەو داتایانەی پێشکەشی دەکەن، خراوەتە ڕوو:

 گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console)

  • چڕبوونەوەی سەرەکی
    پێش کرتە کردن (کلیک)؛ کارکردی ماڵپەڕ لە ئەنجامەکانی گەڕاندا و سەلامەتییی تەکنیکیی ئەو لە ڕوانگەی گووگڵەوە.
  •  جۆری داتا
    داتاکانی پەیوەست بە گەڕان (Search Data) و کڕاڵ کردن (Crawl)ی گووگڵ.
  • پێوەرە سەرەکییەکان
    ئیمپریشن (Impression)، بەرەنجامی ڕیزبەندی، ڕێژەی کرتە کردن (CTR)، هەڵەکانی کڕاڵ و ئیندێکس کردن.
  • وشە سەرەکییەکان
    نیشاندانی وردی ئەو وشە سەرەکییانەی کە بەکارهێنەرانیان گەیاندووەتە ماڵپەڕەکە.
  • بەردەنگی سەرەکی
    پسپۆڕانی سێئۆ (SEO)، پەرەپێدەران و بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ.

 

گووگڵ ئانالیتیکیس (Google Analytics)

  • چڕبوونەوەی سەرەکی
    دوای کرتە کردن (کلیک)؛ ڕەفتاری بەکارهێنەران دوای چوونە ناو ماڵپەڕەکە.
  • جۆری داتا
    داتاکانی پەیوەست بە بەکارهێنەر (User Data) و کارلێک کردن (Engagement).
  • پێوەرە سەرەکییەکان
    ڕێژەی بازدان (Bounce Rate)، ماوەی مانەوە لە ماڵپەڕدا (Session Duration)، ڕێژەی گۆڕان (Conversion Rate)، پەڕەکانی چوونە دەرەوە.
  • وشە سەرەکییەکان
    زۆربەی وشە سەرەکییەکان بەهۆی پاراستنی نهێنیی بەکارهێنەر وەک “not provided” نیشان دەدات.
  • بینەری سەرەکی
    ماکێتەرەکان (Marketers)، شیکەرەوەکانی بزنس و بەڕێوەبەرانی بەرهەم.
    لە درێژەدا پێداچوونەوەیەکی قووڵترمان دەبێت بۆ جیاوازیی نێوان سێرچ کانسڵ گووگڵ و گووگڵ ئانالیتیکیس.

١. سەرچاوەی داتا و پانتایی ڕووماڵ

  •  سێرچ کانسڵ
    تەنها جەخت دەکاتە سەر ترافیکی گەڕانی ئۆرگانیکی (Organic Search Traffic) گووگڵ. ئەم ئامرازە داتاکان لەو ساتەوەی کە ماڵپەڕەکەت لە ئەنجامەکانی گەڕاندا نیشان دەدرێت، تا ئەو کاتەی بەکارهێنەر کلیک دەکات، کۆدەکاتەوە.
  • گووگڵ ئانالیتیکیس
    هەموو سەرچاوەکانی ترافیک دەگرێتەوە. داتاکان لەو ساتەوە دەست پێ دەکەن کە بەکارهێنەر دەچێتە ناو ماڵپەڕەکەتەوە.٢. شیکردنەوەی وشە سەرەکییەکان (Keywords)
  • سێرچ کانسڵ گووگڵ
    ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ شیکردنەوەی وشە سەرەکییە ئۆرگانیکەکان. ئەم ئامرازە بە وردی نیشانی دەدات کە بەکارهێنەران بە گەڕان بەدوای چ دەستەواژەیەکدا تۆیان بینیوە و کلیکیان کردووە، کە ئەمە بۆ ستراتیژیی سێئۆ (SEO Strategy) گرنگ و بنەڕەتییە.
  • گووگڵ ئانالیتیکیس
    بەهۆی سیاسەتەکانی پاراستنی نهێنیی گووگڵەوە، بەشێکی گەورە لە وشە سەرەکییە ئۆرگانیکەکان دەشاردرێتەوە. هەرچەندە GA(گووگڵ ئانالیتیکیس) دەتوانێت پەیوەست بکرێت بە GSCـەوە تا هەندێک لە داتاکانی GSC نیشان بدات، بەڵام زیاتر داتاکانی ڕەفتاری ناوخۆیی ماڵپەڕ بۆ هەموو سەرچاوەکانی ترافیک نیشان دەدات.

٣. سەلامەتیی تەکنیکی لە بەرامبەر ڕەفتاری بەکارهێنەردا

  • سێرچ کانسڵ
    بە شێوەیەکی سەرەکی ئامرازێکی هەڵەدۆزینەوەیە کە سەلامەتیی تەکنیکیی ماڵپەڕەکەت لە ڕوانگەی گووگڵەوە دەپشکنێت، وەک هەڵەکانی ئیندێکس، کێشەکانی گونجانی مۆبایل (Mobile-friendly) و Core Web Vitals.
  • گووگڵ ئانالیتیکیس (GA)
    ئامرازێکی شیکردنەوەی ڕەفتارە کە نیشانی دەدات ئایا بەکارهێنەران لە ناو ماڵپەڕەکەتدا بە ئاسانی هاتوچۆ دەکەن، کام پەڕانەیان بەدڵە، و ئایا ئەو کارەی کە تۆ مەبەستتە؛ وەک کڕین یان ناونووسین، ئەنجامی دەدەن یان نا.

گرنگیی بەکارهێنانی سێرچ کانسڵ

بەکارهێنانی گووگڵ سێرچ کانسڵ بۆ هەر بزنسێک کە بە شێوەی ئۆنڵاین بێت، تەنها بژاردەیەک نییە، بەڵکو بە پێویستییەکی ستراتیژی دادەنرێت. ئەم ئامرازە پردێک لە نێوان ماڵپەڕەکەت و بزوێنەری گەڕانی گووگڵ دروست دەکات و ڕێگەت پێ دەدات تاکوو نادیارترین لایەنەکانی کارکردەکانی خۆت ببینیت. دەکرێت گرنگیی بەکارهێنانی GSC لە سێ تەوەرەی سەرەکیدا کورت بکرێتەوە:

١. چاودێریکردنی سەلامەتیی تەکنیکی و هەڵەدۆزینەوە

سێرچ کانسڵ وەک پزیشکێکی پسپۆڕی سێئۆ (SEO) کار دەکات و بە بەردەوامی سەلامەتیی تەکنیکیی ماڵپەڕەکەت دەخاتە ژێر چاودێرییەوە:

  • شوێنپێگرتنی بارودۆخی ئیندێکس (Index Status)
    دڵنیا دەبیتەوە لەوەی کە پەڕە نوێ و گرنگەکانت لەلایەن گووگڵەوە ناسراون و لە ئەنجامەکانی گەڕاندا نیشان دەدرێن. ئەگەر پەڕەیەکی گرنگ ئیندێکس نەکرابێت، سێرچ کانسڵ بە وردی هۆکارەکەت پێ دەڵێت.
  • دەستنیشانکردنی هەڵە بنەڕەتییەکان
    GSC تەنها ئامرازێکە کە دەستبەجێ ئاگادارکەرەوەکانی پەیوەست بە کردارە دەستییەکان (Manual Actions)، زیانەواڵە (Malware)، یان کێشە ئەمنییەکانت پێ دەدات. ئەم ئاگادارکردنەوانە دەتوانن تۆ لە سزاکانی سێئۆ و دابەزینی لەناکاوی ترافیک ڕزگار بکەن.
  • باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر (UX)
    لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکانی Core Web Vitals و Mobile Usability، کێشەکانی خێرایی ناردن، سەقامگیریی بینین و گونجاندن لەگەڵ مۆبایل دەستنیشان و چارەسەریان دەکەیت، کە ئەمەشڕاستەوخۆ کاریگەریی دەبێت لەسەر ڕیزبەندییەکەت٢. شیکردنەوەی کارکردی گەڕانی ئۆرگانیک

سێرچ کانسڵ سەرچاوەی سەرەکیی تۆیە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە بەکارهێنەران لە ڕاستیدا چۆن تۆ لە گووگڵدا دەدۆزنەوە:

  • دۆزینەوەی وشە سەرەکییە ڕاستەقینەکان
  • تەنها سێرچ کانسڵ نیشانت دەدات کە ماڵپەڕەکەت بە گەڕانی چ وشەیەکی سەرەکی لە ئەنجامەکاندا دەرکەوتووە و کلیکی لەسەر کراوە. ئەم داتایانە بۆ ستراتیژیی ناوەرۆک و گونجاندن (Optimization) زۆر بەنرخن.
  •  دۆزینەوەی دەرفەتە خێراکان
  • بە پشکنینی ئەو وشانەی کە لە ڕیزبەندییە مامناوەندەکاندان؛ بۆ نموونە ڕیزبەندی ٦ تا ١٥، بەڵام ئیمپریشن (Impression)ـی بەرزیان هەیە، دەتوانیت بە کەمێک باشترکردنی ناونیشان و مێتا دیسکریپشن (Meta Description)، بیانگەیەنیتە سەرووی پەڕەی یەکەم و ترافیکەکە بە خێرایی زیاد بکەیت.
  • تێگەیشتن لە ڕەفتاری نمایش
  • بە شیکردنەوەی ڕێژەی کرتە کردن (CTR) دەتوانیت تێبگەیت ئایا ناونیشان و مێتا دیسکریپشنی ماڵپەڕەکەت بە ڕادەی پێویست سەرنجڕاکێشە تاکوو بەکارهێنەران لە نێوان ڕکابەرەکاندا کلیک لەسەر ماڵپەڕەکەت بکەن یان نا.

 

٣. پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گووگڵ

GSC کەناڵێکی فەرمییە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ گووگڵ سەبارەت بە ماڵپەڕەکەت:

ناردنی نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps)

یارمەتی گووگڵ دەدەیت تاکوو هەموو پەڕە گرنگەکان بە خێرایی و بە دروستی بدۆزێتەوە.

داواکاری ئیندێکسی خێرا

دوای نوێکردنەوەی ناوەرۆکە گرنگەکان یان چاککردنی هەڵەکانی پەڕەیەک، دەتوانیت لە ڕێگەی ئامرازی URL Inspectionـەوە دەستبەجێ داوا بکەیت کە گووگڵ ئەو پەڕەیە دووبارە کڕاڵ (Crawl) و ئیندێکسی بکاتەوە.

بە کورتی، بەبێ سێرچ کانسڵ، تۆ لە ناو تاریکیدا دەڕۆیت؛ نازانیت بۆچی ڕیزبەندی (ڕانک) وەردەگریت، بۆچی ڕیزبەندی وەرناگریت و ئایا گووگڵ ماڵپەڕەکەت دەبینێت یان نا. سێرچ کانسڵ ئامرازێکە بۆ گۆڕینی مەزەندە و گومان بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا (Data-driven decision making).

 کۆباس

گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console)، وەک ئامرازێکی بێبەرامبەر و گرنگە لەلایەن گووگڵەوە، داشبۆردی ناوەندیی سەلامەتیی و کارکردی سێئۆی (SEO Performance) ماڵپەڕەکەتە لە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵدا؛ ئەمە تەنها ئامرازێکی لاوەکی نییە، بەڵکوو پێویستییەکی ستراتیژییە بۆ پسپۆڕانی سێئۆ، بزنسمەنەکان، پەرەپێدەران و خاوەنکارەکان. لە کاتێکدا گووگڵ ئانالیتیکیس (Google Analytics) ڕەفتاری بەکارهێنەران دوای چوونە ناو ماڵپەڕەکە شیکاری دەکات، کانسڵی گووگڵ دەپەرژێتە سەر داتاکانی پێش کرتە کردن (کلیک) و کارلێکی ماڵپەڕەکە لەگەڵ گووگڵدا. گرنگیی سەرەکیی کۆنسۆڵی گووگڵ لە سێ بواردایە:

سەلامەتیی تەکنیکی: کە لە ڕێگەی چاودێریکردنی هەڵەکانی ئیندێکس، Core Web Vitals و ئاسایشەوە، گەرەنتی ئەوە دەکات کە گووگڵ دەتوانێت بەبێ کێشە ماڵپەڕەکەت ببینێت و کڕاڵی (Crawl) بکات.

شیکردنەوەی کارکردی گەڕان: کە تەنها ڕێگەیە بۆ دۆزینەوەی وردی وشە سەرەکییە ئۆرگانیکەکان (Organic Keywords)، بەرەنجام ڕیزبەندی (ڕانک)، و دۆزینەوەی خێرای دەرفەتەکانی گەشەکردن لە ڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی کرتە کردن (CTR)ـەوە.

کۆنتڕۆڵکردنی ئیندێکسینگ (Indexing): کە ڕێگەت پێ دەدات نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps) بنێریت و داواکاریی ئیندێکسی خێرا (Request Indexing) پێشکەش بکەیت.

لە کۆتاییدا، کناسڵی گووگڵ کەناڵی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی تۆیە لەگەڵ گووگڵدا و یارمەتیت دەدات تاکوو لە مەزەندە و گومانەوە بگوازرێیتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا (Data-driven decisions) بۆ زیادکردنی ترافیک، بەهێزیی دۆمەین (Domain Authority)، و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر(UX).

 

دەربارەی نووسەر
نووسەر
hemin sharifnia
ڕاوبۆچوونی خوێنەران
هیچ ڕاوبۆچوونێک تۆمار نەکراوە
هیچ ڕایەک بۆ ئەم بابەتە تۆمار نەکراوە. تۆ ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆت دەنووسێت.
تۆمارکردنی ڕا

لێرە بگەڕێ...

نوێترین بەرهەمەکان

Google Ads Fundamentals Course
دۆلار
100
Google Analytics Course
دۆلار
100
Google Tag Manager Course
دۆلار
100
Looker Studio Course
دۆلار
100
The digital marketing crash course
دۆلار
100
E-commerce Marketing Course
دۆلار
100

شایەنی بینین