بە شێوازێکی سەردەمیانە بزنس بکە

| پێشنیارێکی تایبەت و سنووردار

گەڕانی پێشکەوتووی بەرهەمەکان
0
سبد خرید خالی است.
چوونەژوور | ناونووسین
چوونەژوور | ناونووسین

لە جیهانی دیجیتاڵی ئەوڕۆدا، دەرکەوتن پێویستییەکی گرنگە. ماڵپەڕەکەت ویترین، فرۆشگا و ناوەندی چالاکییەکانی تۆیە، بەڵام ئەگەر بزوێنەرەکانی گەڕان (Search Engines) نەتوانن بیدۆزنەوە، وەک گەوهەرێکی بەنرخ لەناو سندووقێکی داخراودا دەمێنێتەوە. گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console – GSC) چیتر تەنها ئامرازێک نییە؛ بەڵکو پانێڵیێکی گرنگی بەڕێوەبردنە بۆ سەرکەوتن لە گەورەترین مەیدانی کێبڕکێی جیهان واتە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵ (Google Search Results). لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین بە تەواوی ئەم چەمکە بناسین.

سێرچ کانسڵ چییە؟  

وا بزانە خەریکی لێخوڕینی کەشتییەکیت لە دەریایەکی نائارامدا. سێرچ کانسڵ ڕۆڵی ڕادار، ڕێ‌نیشاندەر و ئامێری پێوانەکردنی سەلامەتییی بزوێنەری کەشتییەکەت دەگێڕێت. ئەم ئامرازە، پردێکە لە نێوان ئەوەی کە تۆ چۆن بیر لە ماڵپەڕەکەت دەکەیتەوە و ئەوەی کە گووگڵ بە ڕاستی دەیبینێت و بیری لێ دەکاتەوە. سێرچ کانسڵ تەنها ئامرازێکە کە بە وردی پێت دەڵێت بەکارهێنەران بەدوای چ وشەگەلێکلی سەرەکیدا(Keywords) دەگەڕێن و ماڵپەڕەکەت دەدۆزنەوە و لە کوێی ئەنجامەکاندا جێگیر دەبێت، چەند جار ماڵپەڕەکەت بینراوە و ڕێژەی کرتە کردن (CTR – Click-Through Rate) چەند بووە. ئەم داتایانە گەنجێکی گرانبەهان بۆ داڕشتنی ستراتیژیی ناوەرۆکەکانت (Content Strategy).

ئەم ئامرازە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئاگادارت دەکاتەوە لە هەر جۆرە کێشەیەکی تەکنیکیی جددی کە ڕێگری بکات لە کڕاڵ کردن (Crawl) یان ئیندێکس بوونی (Indexing) پەڕەکان لەلایەن گووگڵەوە. پێش ئەوەی کڕیارەکانت پێی بزانن، تۆ ئاگادار دەبیتەوە. هەروەها سێرچ کانسڵ بە ناردنی ڕاستەوخۆی نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps) و ناونیشانە نوێیەکان (URLs) یارمەتیت دەدات بە هەڵبژاردنی ئەو پەڕانەی کە دەتەوێ ئیندێکس بکرێن و یارمەتی گووگڵ دەدەیت تا خێراتر ناوەرۆکە نوێیەکەت بدۆزێتەوە.

کاری گووگڵ سێرچ کانسڵ چییە؟

google search council

بەو پێناسانەی کە ئاماژەی پێ کرا، دەبێت گووگڵ سێرچ کانسڵ وەک داشبۆردی ناوەندیی سەلامەتیی و چالاکیی سێئۆ (SEO)ی ماڵپەڕەکەت لەبەرچاو بگریت. ئەم ئامرازە بێبەرامبەرەی کە لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت، کەلێنی نێوان ماڵپەڕەکەت و چۆنیەتی هەڵسوکەوتی بزوێنەری گەڕان لەگەڵیدا پڕ دەکاتەوە. بەکارهێنانە سەرەکییەکانی سێرچ کانسڵ دەکرێت بۆ سێ دەستەی سەرەکی دابەش بکرێن:

١. پێوانەکردنی کرداری گەڕانی ئۆرگانیک (Organic Search Performance)

بۆ شیکەرەوەیەک ئەمە گرنگترین کاری سێرچ کانسڵە. تۆ دەتوانیت ئەو داتا گرنگانە بپشکنیت کە نیشانی دەدەن ماڵپەڕەکەت لە ئەنجامەکانی گەڕاندا چۆن دەردەکەوێت:

هەڵسەنگاندنی وشە سەرەکییەکان (Keywords)

سەرنج بدە کە بەکارهێنەران بە گەڕان بەدوای کام لە وشە سەرەکییەکاندا(Queries) ماڵپەڕەکەت دەدۆزنەوە. ئەم زانیارییانە بریتییە لە ژمارەی دەرکەوتنەکان (Impressions)، کرتەکان (Clicks)، تێکڕای پلە یان ڕیزبەندی (Average Position) و ڕێژەی کرتە کردن (CTR). ئەم داتایانە بۆ پێداچوونەوەی ستراتیژیی ناوەرۆک و ئەپتۆمایزی (Optimization) ئامانجدار و وردی پەڕەکان پێویستن.

شیکاری پەڕە پڕبینەرەکان

ناسینەوەی ئەو پەڕانەی کە زۆرترین ترافیکی ئۆرگانیک (Organic Traffic) ڕادەکێشن تاکوو بتوانیت مۆدێلی سەرکەوتنی ئەوان دووبارە بکەیتەوە.

فلتەرکردنی داتاکان

توانایی فلتەرکردنی ئەنجامەکان لەسەر بنەمای وڵات، ئامێر (مۆبایل، دێسکتۆپ)، ڕێکەوت و جۆری گەڕان (وێب، وێنە، ڤیدیۆ) بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە ڕەفتاری بەردەنگەکان.

٢. کۆنتڕۆڵکردنی ئیندێکس و کڕاڵ (Index & Crawl)

کانسڵی گووگڵ ڕێگەت پێ دەدات تاکوو پرۆسەی گرنگی دەرکەوتن لەلایەن گووگڵەوە بەڕێوە ببەیت:

بارودۆخی ئیندێکسی پەڕەکان (Pages)

چاودێری ئەو پەڕانە بکە کە لە لایەن گووگڵەوە بە سەرکەوتوویی ئیندێکس کراون یان هەڵەیان تێدایە (وەک پەڕە بلۆککراوەکان یان هەڵەکانی 404). ئەم ڕاپۆرتە یارمەتیت دەدات تا دڵنیا بیتەوە لەوەی ناوەرۆکە نوێیەکەت بە خێرایی دەچێتە ناو ئەنجامەکانی گەڕانەوە.

داواکاری ئیندێکسی دەستبەجێ (URL Inspection Tool)

دەتوانیت هەر URLێکی تایبەت لە ماڵپەڕەکەتدا بپشکنیت تاکوو بزانی تێڕوانینی گووگڵ چۆنە. هەروەها دەتوانیت داواکاریی ئیندێکسکردنەوەی پەڕەیەکی نوێ یان نوێکراوە بە شێوەی دەستی بنێریت تاکوو ئیندێکسکردن خێراتر ببێتەوە.

بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ-ماپ (Sitemaps)

ناردنی نەخشەی ماڵپەڕ (XML Sitemap) بۆ گووگڵ بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ڕۆبۆتەکانی گووگڵ بە ئاسانی دەتوانن هەموو پەڕە گرنگەکانی ماڵپەڕەکەت بدۆزنەوە و کڕاڵی بکەن.

٣. چاودێریکردنی سەلامەتیی تەکنیکی و ئەزموونی بەکارهێنەر

سێرچ کانسڵی گووگڵ وەک سیستمێکی ئاگادارکەرەوەی تەکنیکی کار دەکات و ئەو کێشە شاراوانەی کە کاریگەرییان لەسەر سێئۆکەت(SEO) هەیە دەستنیشان دەکات:

ڕاپۆرتی هەڵە تەکنیکییەکان

وەرگرتنی ئیمێڵی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە کێشە گرنگەکانی وەک زیانەواڵە (Malware)، هەڵەکانی سێرڤەر، یان کردارە دەستییەکان (Manual Actions) کە دەکرێت ببێتە هۆی سزادرانی ماڵپەڕەکە لەلایەن گووگڵەوە.

Core Web Vitals و ئەزموونی پەڕە (Page Experience)

چاودێریکردنی پێوەرە سەرەکییەکانی ئەزموونی بەکارهێنەر وەک خێرایی بارکردن، ئاڵوگۆڕکردن و سەقامگیریی بینین لە مۆبایل و دێسکتۆپدا. باشترکردنی ئەم پێوەرانە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ڕیزبەندی و ڕەزامەندی بەکارهێنەر هەیە.

گونجاو بوون بۆ مۆبایل (Mobile Usability)

ناسینەوەی ئەو کێشە پێکهاتەییانەی کە ڕەنگە ماڵپەڕەکەت بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل بە نەگونجاوی بزانێت.

ئاشنابوون بە بەشە جیاوازەکانی سێرچ کانسڵ

پێش ئەوەی بچینە قۆناغی فێرکاری دامەزراندنی سێرچ کانسڵ، پێویستە بەشە جیاوازەکانی بەتەواوی بناسین.

گووگڵ سێرچ کانسڵ وەک نەخشەڕێگایەکی گشتگیر بۆ شیکردنەوەی چالاکیی ماڵپەڕ لە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵدا دادەنرێت. ئەم ئامرازە لە چەندین ڕاپۆرتی سەرەکی پێکهاتووە کە هەر یەکیان تێڕوانینێکی گرنگ دەخەنە ڕوو. لێرەدا، بەشە سەرەکییەکانی سێرچ کانسڵ لەسەر بنەمای بەڵگەنامە فەرمییەکانی گووگڵ و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی سێئۆ(SEO) دەناسێنین:

١. نمای گشتی (Overview)

google search council

ئەمە یەکەم پەڕەیە کە دەیبینیت و کورتەیەکی خێرا لە کرداری گشتیی ماڵپەڕەکەت، دۆخی ڕووماڵ(Coverage)، ئەزموونی پەڕە (Page Experience) و هەر جۆرە باشترکردنێکی پێشکەش دەکات. پێداچوونەوەیەکی خێرا بۆ سەلامەتیی گشتیی ماڵپەڕ و ئاراستەکردنێکی ئاسان بۆ گرنگترین ڕاپۆرتەکان دەخاتە ڕوو.

٢. پێشکەشکردن(Performance)

بێگومان، گرنگترین ڕاپۆرتە بۆ شیکەرەوەکان. ئەم ڕاپۆرتە نیشانی دەدات کە بەکارهێنەران چۆن ماڵپەڕەکەت لە ئەنجامەکانی گەڕاندا دەدۆزنەوە. پێکهاتە سەرەکییەکان لێرەدا ئەمانەن:

Queries (دەستەواژەکانی گەڕان)

ئەو وشە سەرەکییانەی بوونەتە هۆی دەرکەوتنی ماڵپەڕەکەت.

Pages (پەڕەکان)

ئەو پەڕانەی کە زۆرترین ئیمپریشن (Impression) یان کلیکیان دەست کەوتووە.

Countries/Devices

کرداری ماڵپەڕەکەت لەسەر بنەمای ناوچەی جوگرافی یان جۆری ئامێر (مۆبایل، دێسکتۆپ).

پێوەرە نیشاندراوەکان

Clicks (کرتەکان)، Impressions (دەرکەوتنەکان)، CTR (ڕێژەی کرتە کردن) و Average Position (بەرەنجامی ڕیزبەندی).

٣. پشکنینی یو-ئاڕ-ئێڵ (URL Inspection)

google search council

ئەم ئامرازە ڕێگەت پێ دەدات بارودۆخی URLێکی دیاریکراو لە ڕوانینی گووگڵەوە بپشکنیت. کرداری ئەم ئامرازە بەم شێوەیەیە:

بارودۆخی ئیندێکس

پشکنینی ئەوەی کە ئایا پەڕەکە لە ئێستادا ئیندێکس کراوە یان نا و ئایا کێشەیەک لە ئیندێکس کردندا هەیە؟

تاقیکردنەوەی زیندوو (Live Test):

تێگەشتن لەوەی کە ڕۆبۆتی گووگڵ لە ئێستادا پەڕەکە چۆن دەبینێت.

داواکاری ئیندێکس (Request Indexing)

ناردنی داواکاری بۆ گووگڵ بۆ کڕاڵ کردن(Crawl) و ئیندێکس کردنی دەستبەجێی پەڕەکە دوای ئەنجامدانی نوێکارییەکان.

٤. پێرستکردن/ئیندێکس کردن (Indexing) – ڕووماڵکردن (Pages/Coverage)

نیشانی دەدات کە گووگڵ تا چ ڕادەیەک ناوەرۆکی ماڵپەڕەکەتی بە سەرکەوتوویی ئیندێکس کردووە. پێکهاتە سەرەکییەکانی بریتین لە:

٥. نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps)

google search council

شوێنێکە بۆ ناردنی فایلەکانی نەخشەی ماڵپەڕ (XML Sitemaps) کە لیستێکی ڕێکخراوە لە پەڕەکانی تۆ بۆ گووگڵ، هەروەها چاودێریکردنی بارودۆخی پڕۆسێس کردنیان لەم بەشەدا ئەنجام دەدرێت. ئەم بەشە دڵنیاییمان پێ دەدات کە گووگڵ دەتوانێت هەموو پەڕە گرنگەکانی ماڵپەڕەکەت بدۆزێتەوە و کڕاڵیان (Crawl) بکات.

٦. باشترکردنەکان (Enhancements)

google search council

ئەم بەشە جەخت دەکاتەوە سەر ئەزموونی بەکارهێنەر و پێکهاتەی ناوەرۆکە تایبەتەکان:

Core Web Vitals

ڕاپۆرتی ئەدای ماڵپەڕ لەسەر بنەمای سێ پێوەری سەرەکی ئەزموونی بەکارهێنەر (LCP، FID، CLS).

گونجاو بۆ مۆبایل (Mobile Usability)

ناسینەوەی ئەو کێشانەی پەیوەندییان بە فۆنتە بچووکەکان، توخمە کلیک-بۆکراوەکانی نزیک لە یەک، و ئەو بابەتە کێشەسازانەی تر کە ئەزموونی مۆبایل تێک دەدەن.

ئەنجامە دەوڵەمەندەکان (Rich Results)

ئەگەر داتای ڕێکخراوت (Schema Markup) بەکارهێناوە؛ وەک شێوازی چێشت لێنان، پێداچوونەوەکان (Reviews) یان پرسیارە باوەکان (FAQ)؛ ئەم بەشە پێت دەڵێت ئایا گووگڵ توانیویەتی بە سەرکەوتوویی ڕاڤەیان بکات و لە نیشاندانی ئەنجامە دەوڵەمەندەکاندا (Rich Snippets) هیچ هەڵەیەک هەیە یان نا.

٧. سەلامەتیی ئەمنی و کردارە دەستییەکان (Security & Manual Actions)

google search council

بەکارهێنانی ئەم بەشە زۆر گرنگە و بەم شێوازەی خوارەوەیە:

کردارە دەستییەکان (Manual Actions)

ئاگادارکردنەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن گووگڵەوە دەربارەی پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی کوالێتی گەڕان، وەک سپامی لینکەکان (Link Spam) یان ناوەرۆکی بێ کەڵک، کە دەکرێت ببێتە هۆی سزادان و دابەزینی ڕیزبەندی (ڕانک).

کێشە ئەمنییەکان (Security Issues)

ئاگادارکردنەوە دەربارەی کێشە ئەمنییەکانی وەک هاک بوون یان هەبوونی زیانەواڵە(Malware) کە دەبێت دەستبەجێ چارەسەر بکرێن.

فێرکاریی کارکردن لەگەڵ سێرچ کانسڵ

ئێستا سەرەی فێرکاریی کارکردن بە سێرچ کانسڵە. بۆ بەکارهێنانی کاریگەری گووگڵ سێرچ کانسڵ دەبێت ڕوانینێکی پێکهاتەییت هەبێت. لێرەدا، چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ بەشە سەرەکییەکان و هەنگاوە پێویستەکان بۆ گونجاندن (Optimization) لە گەڕانی گووگڵدا، لەسەر بنەمای پێشنیارە فەرمییەکان، خراوەتە ڕوو.

١. هەنگاوی یەکەم: ڕێکخستن و سەلماندنی خاوەندارێتی (Setup & Verification)

google search council

یەکەم هەنگاو، زیادکردن و سەلماندنی خاوەندارێتی ماڵپەڕەکەتە بۆ گووگڵ تاکوو زانیارییە هەستیارەکان نەکەونە دەستی کەسانی تر. بۆ ئەم مەبەستە ڕێنماییەکانی خوارەوە ئەنجام بدە:

چوونە ناو سێرچ کانسڵ

بە هەژماری گووگڵەکەت (Google Account) بڕۆ ناو ماڵپەڕی گووگڵ سێرچ کانسڵ.

زیادکردنی پرۆپێرتی (Add Property)

دوو ڕێگەی سەرەکی هەیە:

سەلماندنی خاوەندارێتی (Verification)

بەپێی ئەو ڕێگەیەی هەڵتبژاردووە، کۆدی سەلماندنەکە لە ڕێکخستنەکانی ماڵپەڕەکەت یان DNSـەکەتدا دابنێ.

٢. هەنگاوی دووەم: ناساندنی پەڕەکان بە گووگڵ (Indexing & Sitemaps)

google search council

بۆ دڵنیابوون لەوەی کە گووگڵ هەموو ناوەرۆکی ماڵپەڕەکەت دەناسێت و ئیندێکسی دەکات، دەبێت نەخشەی ماڵپەڕ بناسێنیت و بارودۆخی پەڕەکان بپشکنیت. بۆ ئەم مەبەستە بڕۆ بۆ بەشی “Sitemaps” و ناونیشانی فایلی نەخشەی ماڵپەڕی XMLـەکەت بنووسە و Submitـی بکە. لەم ڕاپۆرتەدا چاودێری بارودۆخەکە بکە تا دڵنیا بیتەوە کە نەخشەی ماڵپەڕەکە بێ هەڵە پڕۆسێس کراوە.

پشکنین و داواکاری ئیندێکس

ئەگەر پەڕەیەکی نوێت بڵاوکردەوە یان پەڕەیەکی کۆنت بە شێوەیەکی بەرچاو نوێ کردەوە، ناونیشانەکەی (URL) لە شریتی گەڕانی سەرەوەی GSC بنووسە. ئەگەر پەڕەکە ئیندێکس نەکراوە، کلیک لەسەر دوگمەی “Request Indexing” بکە تاکوو گووگڵ هەوڵی کڕاڵ کردنەوەی (Crawl) پەڕەکە بدات.

٣. هەنگاوی سێیەم: شیکردنەوەی کارکردی ترافیک (Performance Analysis)

google search council

ئەم بەشە بۆ شیکەرەوەیەک، دڵی سێرچ کۆنسۆڵە. ئامانج لێرەدا، ناسینەوەی هەلەکان و کێشەکانە لە ڕیزبەندی (ڕانک)دا کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

پشکنینی ڕاپۆرتی “Performance”

پێوەرەکانی Clicks, Impressions, CTR, و Position چالاک بکە.

ستراتژیی وشە سەرەکییەکان (Queries)

داتاکان لەسەر بنەمای “Position” ڕێک بخە و ئەو کوێرییانەی (Queries) کە لە ڕیزبەندی ١١ تا ٢٠دان دەستنیشان بکە. ئەمانە وەک “Quick Wins” (سەرکەوتنی خێرا) هەژمار دەکرێن. بە کەمێک باشترکردنی تایتڵەکان (Title) و مێتا دیسکڕەپشن(Meta Description)، دەتوانیت بیانگەیەنیتە پەڕەی یەکەم.

ئەو کوێرییانە بدۆزەرەوە کە Impressionsـی بەرزیان هەیە بەڵام Clicksـیان نزمە. ئەمە بەو مانایەیە کە بەکارهێنەران ماڵپەڕەکەتیان بینیوە بەڵام بە لایانەوە سەرنجڕاکێش نەبووە. ئەمە ئاماژەیەکە بۆ باشترکردنی تایتڵ و مێتا دیسکڕەپشن (Meta Description) لە پەڕەی ئەنجامەکانی گەڕاندا.

٤. هەنگاوی چوارەم: دەستنیشانکردن و چاککردنی کێشە تەکنیکییەکان (Debugging & Maintenance)

google search council

هەر ماڵپەڕێک هەڵەی تەکنیکی تێدایە؛ ئەرکی تۆ دەستنیشانکردن و چاککردنیانە پێش ئەوەی لە سەر ڕیزبەندییەکەت کاریگەری دابنێن:

ڕاپۆرتی ڕووماڵ (Pages/Indexing)

بەشی “Error” بپشکنە. باوترین هەڵەکان بریتین لە “Submitted URL has Crawl issue” یان “404”. دوای چاککردنی هەر هەڵەیەک لە ماڵپەڕەکەتدا، بۆ پشتڕاستکردنەوەی دووبارە بگەڕێوە بۆ ئەم ڕاپۆرتە و کلیک لەسەر “Validate Fix” بکە تاکوو گووگڵ پشتڕاستی بکاتەوە کە کێشەکە چارەسەر بووە.

ڕاپۆرتەکانی ئەزموونی پەڕە (Experience Reports)

هەنگاوە دەستییەکان (Manual Actions)

بە شێوەیەکی خولیی (دەوریی) چاودێری ئەم بەشە بکە. ئەگەر ئاگادارکردنەوەیەک لێرەدا بینرا، بەو مانایەیە کە ماڵپەڕەکەت بەهۆی پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی گووگڵ سزا دراوە و دەبێت دەستبەجێ چارەسەری بکەیت.

چۆن بزانم کە ماڵپەڕەکەم گووگڵ سێرچ کانسڵی هەیە؟

بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ماڵپەڕەکەت پێشتر لە گووگڵ سێرچ کانسڵدا تۆمار کراوە و دەستت بە داتاکانی دەگات یان نا، دوو سیناریۆی سەرەکی هەیە:

١. ئەگەر دەستت بە هەژماری گووگڵی ئەو کەس یان کۆمپانیایە دەگات کە بەرپرسی سێئۆیە(SEO) ئەمە سادەترین ڕێگەیە

٢. ئەگەر دڵنیا نیت یان دەستڕاگەیشتنت نییە…

ئەگەر تیم یان کەسێکی تر بەرپرسی ڕێکخستنەکان بووە و تۆ دەستت پێی ناگات، دەبێت دووبارە خاوەندارێتی ماڵپەڕەکە بسەلمێنیتەوە.

ئەگەر ناتوانیت خاوەندارێتی بسەلمێنیت، دەستت بە داتاکان ناگات. تەنها ڕێگەی متمانەپێکراو بۆ دەستڕاگەیشتن بە داتاکانی سێرچ کانسڵ، سەلماندنی خاوەندارێتییە هەروەک چۆن لە هەنگاوی یەکەمدا شرۆڤەکرا. ئەگەر خاوەندارێتی بسەلمێنیت:

١.ماڵپەڕەکەت لە سێرچ کانسڵدا تۆمار دەکرێت.

٢.تۆ وەک خاوەنی نوێ یان سەلمێنراو دەستت بە داتاکان دەگات. (تێبینی: تەنها ئەو داتایانەی کە لە کاتی سەلماندنی تۆوە کۆکراونەتەوە نیشان دەدرێن).

تێبینییەکی تەکنیکی بۆ دڵنیابوون لە دامەزراندن: پشکنینی تۆماری DNS یان کۆدەکانی ماڵپەڕ

ئەگەر دەستت بە کۆدی ماڵپەڕ یان ڕێکخستنەکانی DNS دەگات، دەتوانیت دڵنیا بیتەوە کە سەلماندنی پێشتر بە چ ڕێگەیەک ئەنجام دراوە:

  پشکنینی تاگی HTML

سۆرس کۆدی (Source Code) پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕەکەت بکەرەوە. ئەگەر ماڵپەڕەکە پێشتر بەم ڕێگەیە سەلمێنرابێت، دەبێت تاگێکی هاوشێوەی ئەمە لە بەشی <head>دا هەبێت:

<meta name=”google-site-verification” content=”XYZ” />

  پشکنینی ڕێکخستنەکانی DNS

ئەگەر سەلماندنی دۆمەین بەکارهێنرابێت، دەبێت تۆمارێکی TXTـی تایبەت بە گووگڵ لە ڕێکخستنەکانی DNSـی دۆمەینەکەتدا هەبێت.

باشترین ڕێگە بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ماڵپەڕەکەت سێرچ کانسڵی هەیە و تۆ دەستت پێی دەگات، چوونە ناو سێرچ کانسڵە بەو هەژمارە بەکارهێنەرانەی کە ئەگەری هەیە پێی تۆمار کرابێت. ئەگەر ماڵپەڕەکەت لە لیستەکەدا نەبینی، دەبێت قۆناغەکانی سەلماندنی خاوەندارێتی دووبارە ئەنجام بدەیتەوە.

سێرچ کانسڵ بۆ چ کەسانێک گونجاوە؟

google search council

گووگڵ سێرچ کانسڵ ئامرازێکی بنەڕەتییە بۆ هەر کەسێک کە بەرپرسیارێتی دەرکەوتن، سەلامەتیی تەکنیکی و بەڕێوەبردنی ماڵپەڕێکی لە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵدا لەسەر شان بێت. بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان و پێشنیاری پسپۆڕانی سێئۆ (SEO)، سێرچ کانسڵ بۆ ئەم گرووپانەی خوارەوە بە تەواوی گونجاو و تەنانەت پێویستیشە:

١. خاوەنکارەکان و بەڕێوەبەرە باڵاکان

هەرچەندە ڕەنگە ئەم کەسانە نەچنە ناو وردەکارییە تەکنیکییەکانەوە، بەڵام دەبێت چاودێری ڕاپۆرتی چالاکییەکان بکەن. سێرچ کانسڵ زانیاری دەربارەی بەڕێوەبردنی گشتیی کار لە کەناڵی گەڕانی ئۆرگانیکدا پێشکەش دەکات:

١.ناسینی ترافیکی ئۆرگانیکی ڕاستەقینە و ڕەوتی گەشەکردنی.

٢.وەرگرتنی ئاگادارکەرەوە ئەمنییە بنەڕەتییەکان یان کردارە دەستییەکان (Manual Actions) کە دەکرێت دەستبەجێ زیان بە ناوبانگ و داهاتی ماڵپەڕەکە بگەیەنن.

٢. پسپۆڕانی سێئۆ و دیجیتاڵ مارکێتەرەکان (Digital Marketers)

سێرچ کانسڵ ئامرازی سەرەکی کاری ئەوانە و ڕۆژانە بەکاری دەهێنن. ئەم ئامرازە ڕێگەیان پێ دەدات:

٣. پەرەپێدەرانی وێب (Web Developers) و بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕ

ئەم کەسانە بەرپرسن لە سەلامەتیی ژێرخانی تەکنیکی ماڵپەڕەکە. GSC یارمەتییان دەدات بۆ:

٤. بەرهەمهێنەرانی ناوەرۆک (Content Creators)

GSC ڕوانینێکی ڕاستەقینەیان دەربارەی ئاستی سەرکەوتنی ناوەرۆکەکەیان پێ دەبەخشێت:

جیاوازیی سێرچ کانسڵ و گووگڵ ئانالیتیکیس چییە؟

google search council

گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console) و گووگڵ ئانالیتیکیس (Google Analytics) هەردوو ئامرازێکی گرنگن بۆ سەرکەوتن لە کەشی ئۆنڵایندا، بەڵام هەر یەک بەرپرسیاریەتییەکی  جیاوازیان لە نێو ماڵپەڕەکەدا لە ئەستۆیە. دەکرێت بگوترێ کە ئەم دوو ئامرازە وەک تەواوکەری یەکتر کار دەکەن، نەک جێگرەوەی یەکتر. لێرەدا جیاوازییە سەرەکییەکانیان لەسەر بنەمای کارکرد و ئەو داتایانەی پێشکەشی دەکەن، خراوەتە ڕوو:

 گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console)

 

گووگڵ ئانالیتیکیس (Google Analytics)

١. سەرچاوەی داتا و پانتایی ڕووماڵ

٣. سەلامەتیی تەکنیکی لە بەرامبەر ڕەفتاری بەکارهێنەردا

گرنگیی بەکارهێنانی سێرچ کانسڵ

بەکارهێنانی گووگڵ سێرچ کانسڵ بۆ هەر بزنسێک کە بە شێوەی ئۆنڵاین بێت، تەنها بژاردەیەک نییە، بەڵکو بە پێویستییەکی ستراتیژی دادەنرێت. ئەم ئامرازە پردێک لە نێوان ماڵپەڕەکەت و بزوێنەری گەڕانی گووگڵ دروست دەکات و ڕێگەت پێ دەدات تاکوو نادیارترین لایەنەکانی کارکردەکانی خۆت ببینیت. دەکرێت گرنگیی بەکارهێنانی GSC لە سێ تەوەرەی سەرەکیدا کورت بکرێتەوە:

١. چاودێریکردنی سەلامەتیی تەکنیکی و هەڵەدۆزینەوە

سێرچ کانسڵ وەک پزیشکێکی پسپۆڕی سێئۆ (SEO) کار دەکات و بە بەردەوامی سەلامەتیی تەکنیکیی ماڵپەڕەکەت دەخاتە ژێر چاودێرییەوە:

سێرچ کانسڵ سەرچاوەی سەرەکیی تۆیە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە بەکارهێنەران لە ڕاستیدا چۆن تۆ لە گووگڵدا دەدۆزنەوە:

 

٣. پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گووگڵ

GSC کەناڵێکی فەرمییە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ گووگڵ سەبارەت بە ماڵپەڕەکەت:

ناردنی نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps)

یارمەتی گووگڵ دەدەیت تاکوو هەموو پەڕە گرنگەکان بە خێرایی و بە دروستی بدۆزێتەوە.

داواکاری ئیندێکسی خێرا

دوای نوێکردنەوەی ناوەرۆکە گرنگەکان یان چاککردنی هەڵەکانی پەڕەیەک، دەتوانیت لە ڕێگەی ئامرازی URL Inspectionـەوە دەستبەجێ داوا بکەیت کە گووگڵ ئەو پەڕەیە دووبارە کڕاڵ (Crawl) و ئیندێکسی بکاتەوە.

بە کورتی، بەبێ سێرچ کانسڵ، تۆ لە ناو تاریکیدا دەڕۆیت؛ نازانیت بۆچی ڕیزبەندی (ڕانک) وەردەگریت، بۆچی ڕیزبەندی وەرناگریت و ئایا گووگڵ ماڵپەڕەکەت دەبینێت یان نا. سێرچ کانسڵ ئامرازێکە بۆ گۆڕینی مەزەندە و گومان بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا (Data-driven decision making).

 کۆباس

گووگڵ سێرچ کانسڵ (Google Search Console)، وەک ئامرازێکی بێبەرامبەر و گرنگە لەلایەن گووگڵەوە، داشبۆردی ناوەندیی سەلامەتیی و کارکردی سێئۆی (SEO Performance) ماڵپەڕەکەتە لە ئەنجامەکانی گەڕانی گووگڵدا؛ ئەمە تەنها ئامرازێکی لاوەکی نییە، بەڵکوو پێویستییەکی ستراتیژییە بۆ پسپۆڕانی سێئۆ، بزنسمەنەکان، پەرەپێدەران و خاوەنکارەکان. لە کاتێکدا گووگڵ ئانالیتیکیس (Google Analytics) ڕەفتاری بەکارهێنەران دوای چوونە ناو ماڵپەڕەکە شیکاری دەکات، کانسڵی گووگڵ دەپەرژێتە سەر داتاکانی پێش کرتە کردن (کلیک) و کارلێکی ماڵپەڕەکە لەگەڵ گووگڵدا. گرنگیی سەرەکیی کۆنسۆڵی گووگڵ لە سێ بواردایە:

سەلامەتیی تەکنیکی: کە لە ڕێگەی چاودێریکردنی هەڵەکانی ئیندێکس، Core Web Vitals و ئاسایشەوە، گەرەنتی ئەوە دەکات کە گووگڵ دەتوانێت بەبێ کێشە ماڵپەڕەکەت ببینێت و کڕاڵی (Crawl) بکات.

شیکردنەوەی کارکردی گەڕان: کە تەنها ڕێگەیە بۆ دۆزینەوەی وردی وشە سەرەکییە ئۆرگانیکەکان (Organic Keywords)، بەرەنجام ڕیزبەندی (ڕانک)، و دۆزینەوەی خێرای دەرفەتەکانی گەشەکردن لە ڕێگەی زیادکردنی ڕێژەی کرتە کردن (CTR)ـەوە.

کۆنتڕۆڵکردنی ئیندێکسینگ (Indexing): کە ڕێگەت پێ دەدات نەخشەکانی ماڵپەڕ (Sitemaps) بنێریت و داواکاریی ئیندێکسی خێرا (Request Indexing) پێشکەش بکەیت.

لە کۆتاییدا، کناسڵی گووگڵ کەناڵی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی تۆیە لەگەڵ گووگڵدا و یارمەتیت دەدات تاکوو لە مەزەندە و گومانەوە بگوازرێیتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای داتا (Data-driven decisions) بۆ زیادکردنی ترافیک، بەهێزیی دۆمەین (Domain Authority)، و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر(UX).