بە شێوازێکی سەردەمیانە بزنس بکە

| پێشنیارێکی تایبەت و سنووردار

گەڕانی پێشکەوتووی بەرهەمەکان
0
سبد خرید خالی است.
چوونەژوور | ناونووسین
چوونەژوور | ناونووسین

گووگڵ تەک مانیجەر (Google Tag Manager) چییە؟ + بەکارهێنانەکانی

ماوەی خوێندنەوە:

11 دقیقه

گووگڵ تەک مانیجەر (Google Tag Manager) چییە؟ + بەکارهێنانەکانی

گووگڵ تەک مانیجەر سیستەمێکی بەڕێوەبردنە “تەگ” (Tag)ـە، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات هەموو ئەو تەگانەی لە ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنەکەدا هەن لە ڕێگەی یەک بەستێنی بەکارهێنەرەوە (Interface) بەڕێوە ببەن. ئەگەر پێویست بوو تەگێکی نوێ بۆ بەکارهێنانی ئامرازێکی تازە زیاد بکرێت، بەبێ پێویستی بە کۆدنووسین و دانانی دەستیی کۆدەکان لە ناو ماڵپەڕ یان ئەپەکەدا،  ئەو ئامرازە بەکار دەهێنرێت. ئەم سوودە دەبێتە هۆی ئەوەی پرۆسەی مارکێتینگ کارامەتر و وردتر بێت. ڕەنگە ئەو بابەتانەی لەم پەرەگرافەدا باسمان کرد لە سەرەتادا کەمێک ناڕوون بن، بەڵام نیگەران مەبە؛ بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە درێژەدا بەوردی باس لەم ئامرازە بەسوودە دەکەین.

تەگەکانی گووگڵ چین؟

بە شێوەیەکی گشتی، تەگەکان پارچە کۆدێکن (Snippet Code) کە لە ناو ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشنەکەتدا دایان دەنێیت، تاکوو لەو ڕێگەیەوە ئەو ئامرازەی دەتەوێت بەکاری بهێنیت، بە ماڵپەڕەکەتەوە ببەستیتەوە. بۆ نموونە: وا دابنێ دەتەوێت ئامرازی “گووگڵ ئەنالیتیکس” (Google Analytics) یان “گووگڵ ئەدز” (Google Ads) لە ماڵپەڕەکەتدا بەکار بهێنیت، تا کاردانەوەی کڕیارەکان ببینیت؛ بۆ نموونە بزانیت بەکارهێنەر چەندە لە لاپەڕەیەکی دیاریکراودا ماوەتەوە. بۆ ئەم مەبەستە و بۆ پەیوەستکردنی گووگڵ ئەنالیتیکس بە ماڵپەڕەکەتەوە، دەبێت پارچە کۆدێک لە ناو ماڵپەڕەکەدا دابنێیت تا زانیارییەکان بۆ گووگڵ بنێرێت؛ ئەم پارچە کۆدە هەمان تەگە.

دانانی ئەم تەگانە لە ناو ماڵپەڕ یان ئەپڵیکەیشندا پێویستی بە کەمێک زانیاریی پڕۆگرامەری هەیە، کە ئەمەش دەبێتە کێشە بۆ مارکێتەرەکان (Marketers). تەنانەت ئەگەر بەکارهێنەرەکە کەمێک لە پڕۆگرامەریش بزانێت، کاتێک ژمارەی ئامرازەکان و تەگەکان زۆر دەبن، بەڕێوەبردنیان یەکجار قورس دەبێت. بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، Google Tag Manager بژاردەیەکی تەواوە. بە بەکارهێنانی گووگڵ تەک مانیجەر، لە سەرەتادا تەنها یەک تەگ بۆ ماڵپەڕەکە زیاد دەکەین؛ لە جارەکانی دواتردا بۆ زیادکردنی هەر ئامرازێکی تر، ئیتر پێویستمان بە دەستکاری کردنی کۆدی ماڵپەڕەکە نییە. تەنها لە ڕێگەی بەستێنی گووگڵ تەک مانیجەر و بەبێ کۆدنووسین، ئامرازەکە زیاد دەکەین و گووگڵ تەک مانیجەر خۆی تەگەکە بۆ ماڵپەڕەکە زیاد دەکات.

سوودەکانی گووگڵ تەگ مانیجەر

  • بە بەکارهێنانی ئامرازی گووگڵ تەک مانیجەر، ئیتر پێویستت بە کۆدنووسین نییە بۆ زیادکردنی ئامرازە نوێیەکانی وەک گووگڵ ئەنالیتیکس، بەمەش پڕۆگرامەر دەتوانێت تەرکیز بخاتە سەر بابەتەکانی تر.
  • ئەگەری هەڵەی مرۆیی بۆ دانانی تەگەکان لەناو ماڵپەڕەکەدا بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێت؛ چونکە ئەم تەگانە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لەلایەن ئەم ئامرازەی گووگڵەوە دروست دەکرێن.
  • بۆ ئەو کەسانەی شارەزایی پڕۆگرامەرییان نییە بەڕێوەبردنی تەگەکان ئاسان دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی کارایی بەکارهێنەران.
  • Google Tag Manager ئامرازێکی بێبەرامبەرە (Free) و بۆ بەکارهێنانی پێویستت بە پارەدان نییە.

چۆنیەتی ڕێخستنی گووگڵ تەک مانیجەر

لەم بەشەدا باس لە چۆنیەتی دروستکردنی ئەکاونتێکی نوێی گووگڵ تەک مانیجەر و زیادکردنی ئامرازێک بۆ ناو ماڵپەڕ دەکەین.

دروستکردنی ئەکاونتێکی نوێ

پرۆسەی ڕێخستنی ئەکاونتی بێبەرامبەری گووگڵ تەک مانیجەر لە دوو قۆناغدایە:

  1. ناونووسین بۆ ئەکاونتێکی نوێ:
    بڕۆ بۆ ماڵپەڕی گووگڵ تەک مانیجەر بە ناونیشانی https://tagmanager.google.com و کلیک لەسەر دوگمەی “Create Account” بکە. لە لاپەڕەی دواتردا ئەو زانیارییانەی داواکراون (وەک ناونیشانی ماڵپەڕ، وڵات و ناوی ئەکاونت) داخڵ بکە و کلیک لەسەر دوگمەی “Create” بکە.
  2. جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کۆدنووسین:
    لەم قۆناغەدا (وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت) دوو کۆد دەدرێت بە بەکارهێنەر؛ دەبێت یەکێکیان لە سەرەتای بەشی <head>ی ماڵپەڕەکە و ئەویتریان لە بەشی <body>دا دابنرێت، تاکوو ماڵپەڕەکە بە ئەکاونتی گووگڵ تەک مانیجەرەکەتەوە ببەسترێتەوە.

ڕێکخستنی تەگ بە بەکارهێنانی گووگڵ تەک مانیجەر

دوای دروستکردنی ئەکاونت و بەستنەوەی بە ماڵپەڕەکەتەوە، سەرەری ڕێکخستن و زیادکردنی تەگ دەگات. بە شێوەیەکی گشتی دەتوانیت بە هەر ژمارەیەک کە پێت پێویست بێت، لە ڕێگەی Google Tag Managerـەوە تەگ بۆ بەستنەوەی ئامرازە جیاوازەکان زیاد بکەیت و زانیاری بەنرخ دەربارە دەدای (Performance) ماڵپەڕەکەت بەدەست بهێنیت.

خاڵێکی سەرەکی لە کاتی زیادکردنی تەگەکان ئەوەیە کە هەمیشە هەوڵ بدە ناوێکی واتادار بۆ هەر تەگێک دابنێیت. پەیڕەوکردنی ستانداردێکی گشتی لە ناونانەکاندا یارمەتیت دەدات کاتێک دواتر لە کاتی گەڕانەوەدا، بە بینینی ناوەکە ڕاستەوخۆ لە کارکردنی تەگەکە تێبگەیت و تووشی سەرلێشێوان نەبیت.

گووگڵ بۆ ناونانی تەگەکان ئەم شێوازەی خوارەوە پێشنیار دەکات:

tag type – name of app – detail

بۆ نموونە: تەگی “Google Analytics – CTA – About Us page” ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە زانیاری دەربارە کارکردنی دوگمەی (Call to Action) لە لاپەڕەی “دەربارەی ئێمە” لە ڕێگەی ئامرازی گووگڵ ئەنالیتیکسەوە کۆ دەکرێتەوە.

هەنگاوەکانی دروستکردنی تەگێکی نوێ لە Google Tag Manager

بۆ دروستکردنی تەگێکی نوێ، پێویستە ئەم قۆناغانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت:

     ١.دروستکردنی تەگێکی نوێ لە داشبۆرد

لە ناو داشبۆردی Google Tag Manager، کلیک لەسەر دوگمەی “Add a new tag” بکە (کە لە وێنەکەدا بە بازنەیەکی سوور دیاری کراوە).

     ٢. ڕێکخستنی (Configuration)ـی تەگەکە

وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکەدا ناونیشانێک (Title) بۆ تەگەکە هەڵبژێرە. پاشان بە کلیک کردن لەسەر بەشی “Tag Configuration”، جۆری تەگەکەت دیاری بکە.

     ٣. هەڵبژاردنی جۆری تەگ (Tag Type)

لەم بەشەدا دەتوانیت جۆرە جیاوازەکانی ئەو تەگانەی لە گووگڵ تەک مانیجەردا هەن هەڵبژێریت، یان تەنانەت بە شێوەی دەستی (Custom) تەگێک دروست بکەیت. لەم نموونەیەدا، ئێمە جۆری “Classic Google Analytics”مان هەڵبژاردووە.

     ٤. بەستنەوەی تەگەکە بە گووگڵ ئەنالیتیکس

دوای دروستکردنی تەگەکە و هەڵبژاردنی جۆرەکەی، دەبێت بە ئامرازی مەبەستی ببەستیتەوە. لەم نموونەیەدا دەمانەوێت تەگەکە بە گووگڵ ئەنالیتیکس ببەستینەوە؛ بۆ ئەم مەبەستە دەبێت کۆدی “Web Property ID” لە ماڵپەڕی گووگڵ ئەنالیتیکس وەربگریت و لە خانەی تایبەت بە خۆیدا دایبنێیت. پاشان جۆری بەدواداچوونەکە (Track Type) هەڵبژێرە، کە لێرەدا ئێمە “Page View”مان هەڵبژاردووە.

     ٥. هەڵبژاردنی تریگەر (Trigger) بۆ دیاریکردنی کاتی تۆمارکردنی زانیاری

لەم قۆناغەدا دەبێت Triggerێک دیاری بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت کەی زانیارییەکان تۆمار بکرێن. مەبەست لە Trigger ئەوەیە کە بڕیار بدەیت چ کاتێک تەگەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک بێت. بۆ نموونە: ئێمە بژاردەی “All Pages”مان وەک تریگەر هەڵبژاردووە، تاکوو بە چوونە ژوورەوەی بەکارهێنەر بۆ هەر لاپەڕەیەکی ماڵپەڕەکە، پرۆسەی تۆمارکردنی زانیارییەکان ئەنجام بدرێت.

     ٦. پاشەکەوتکردنی تەگ (Save)

دوای جێبەجێکردنی قۆناغەکانی پێشوو، دەبێت تەگەکەت پاشەکەوت بکەیت. بۆ ئەم مەبەستە وەک لە وێنەکەدا دیارە، کلیک لەسەر دوگمەی شینی Save لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکە بکە تا تەگەکە پاشەکەوت بێت.

     ٧. چالاککردنی تەگ (Publish)

لە هەنگاوی دواتردا بۆ کاراکردنی تەگەکە، کلیک لەسەر دوگمەی Submit لە بەشی سەرەوەی لاپەڕەکە بکە.

دوای کلیک کردن لەسەر Submit، دەچیتە لاپەڕەیەک کە دوو بژاردەی تێدایە: یەکێکیان “Create Version” و ئەویتریان “Publish and Create Version”ـە. لەم نموونەیەدا ئێمە کلیک لەسەر “Publish and Create Version” دەکەین تاکوو تەگەکە چالاک بێت و ئامادەی کارکردن بێت.

     ٨. زیادکردنی ناو و ناساندن (Name and Description)

لەم قۆناغەدا، بۆ ئەوەی باشتر لە کارکردنی تەگەکە تێبگەیت، ناوێک و کورتە باسێک (Description) بۆ تەگەکەت زیاد بکە، تاکوو بۆ خۆت و بەکارهێنەرانی تریش ڕوون بێت کە ئەم تەگە چزانیارییەک کۆ دەکاتەوە.

     ٩. پشکنینی تۆماربوونی تەگ لە بەشی کورتە (Summary)

لەم قۆناغەدا زانیارییەکانی تەگەکە بپشکنە کە ئایا لە بەشی “کورتە” یان Summary بە دروستی تۆمار کراون یاخود نا، بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە. بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە، تەگەکە بە سەرکەوتوویی لە گووگڵ تەک مانیجەر دروست دەبێت.

چۆنیەتی دروستکردنی گۆڕاو (Variable) لە گووگڵ تەک مانیجەر

بۆ دروستکردنی گۆڕاو (Variable) لە Google Tag Manager، ئەم هەنگاوانە یەک لە دوای یەک جێبەجێ بکە:

١. لە لاپەڕەی سەرەکیی Google Tag Manager، کلیک لەسەر مێنۆی Variables بکە.

٢. لە هەنگاوی دواتردا و لە بەشی “User-Defined Variables”، کلیک لەسەر دوگمەی New بکە.

٣. دیاریکردنی ناو بۆ گۆڕاوەکە:

لەم قۆناغەدا دەبێت ناوێک بۆ گۆڕاوەکە هەڵبژێریت. بۆ نموونە لێرەدا ناوی “GA Tracking ID”مان بۆ گۆڕاوەکە دیاری کردووە.

٤. هەڵبژاردنی جۆری گۆڕاو (Variable Type)

لەم قۆناغەدا دەبێت جۆری گۆڕاوەکەت دیاری بکەیت. ئێمە جۆری “Constant” (نەگۆڕ)مان هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی ناسنامەکە (ID) بۆ تەگە جیاوازەکان وەک خۆی بمێنێتەوە و نەگۆڕێت.

٥. پاشەکەوتکردنی ڕێکخستنەکان

لەم هەنگاوەدا ناسنامەی گووگڵ ئەنالیتیکس (Google Analytics ID) لە خانەی Value بنووسە و کلیک لەسەر دوگمەی Save بکە. بە جێبەجێکردنی ئەم قۆناغانە، دەتوانیت بە ئاسانی هەر جۆرە گۆڕاوێک لە ناو گووگڵ تەک مانیجەردا دروست بکەیت.

دەستکاری کردنی (Edit) تەگەکان لە گووگڵ تەک مانیجەر

بۆ دەستکاری کردنی ئەو تەگانەی پێشتر دروستت کردوون، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

١. هەڵبژاردنی تەگێک بۆ دەستکاری:

لە داشبۆردی گووگڵ تەک مانیجەر و لە شریتی تەنیشتەوە، کلیک لەسەر مێنۆی Tags بکە و لە لیستی تەگەکاندا، ئەو تەگەی مەبەستتە هەڵیبژێرە.

٢. کلیک لەسەر هێمای “+” بکە:

وەک لە وێنەکەدا دیارە، لە تەنیشت کادری “Web Property ID” کلیک لەسەر هێمای خۆڵەمێشی “+” بکە.

٣. هەڵبژاردنی گۆڕاوێک بۆ دەستکاری:

لەم قۆناغەدا دەبێت ئەو گۆڕاوەی دەتەوێت دەستکاری بکەیت دیاری بکەیت. وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، ئێمە گۆڕاوی “GA Tracking ID”مان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری تێدا بکەین.

٤. کلیک لەسەر Save بکە:

لە کۆتا هەنگاودا بۆ پاشەکەوتکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی ئەنجامت داون، کلیک لەسەر دوگمەی Save بکە.

کۆباس

لەم بابەتەدا باس لە ئامرازی زۆر بەسوودی گووگڵ تەک مانیجەر کرا؛ وێڕای باسکرنی سوودەکانی، چۆنیەتی بەکارهێنانیشمان فێر کردن. هیوادارین ئەم زانیارییانە بۆ ئێوە سوودبەخش بووبن. لە کۆتاییدا ئەگەر هەر سەرنج یان پێشنیارێکتان هەیە، دەتوانن لە ڕێگەی کەناڵەکانی پەیوەندییەوە لەگەڵمان هاوبەشی بکەن.

دەربارەی نووسەر
نووسەر
hemin sharifnia
ڕاوبۆچوونی خوێنەران
هیچ ڕاوبۆچوونێک تۆمار نەکراوە
هیچ ڕایەک بۆ ئەم بابەتە تۆمار نەکراوە. تۆ ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆت دەنووسێت.
تۆمارکردنی ڕا

لێرە بگەڕێ...

نوێترین بەرهەمەکان

Google Ads Fundamentals Course
دۆلار
100
Google Analytics Course
دۆلار
100
Google Tag Manager Course
دۆلار
100
Looker Studio Course
دۆلار
100
The digital marketing crash course
دۆلار
100
E-commerce Marketing Course
دۆلار
100

شایەنی بینین