بە شێوازێکی سەردەمیانە بزنس بکە

| پێشنیارێکی تایبەت و سنووردار

گەڕانی پێشکەوتووی بەرهەمەکان
0
سبد خرید خالی است.
چوونەژوور | ناونووسین
چوونەژوور | ناونووسین

ناساندنی باشترین قاڵبی کۆمپانیایی

ماوەی خوێندنەوە:

12 دقیقه

ناساندنی باشترین قاڵبی کۆمپانیایی

لە ئێستادا زۆربەی بزنسەکان پێویستییان بە وێبسایتێکی تایبەت هەیە بۆ ناساندنی خۆیان و نیشاندانی نموونەی کارەکانیان. وەک پێشتر نییە کە کۆمپانیاکان بەبێ ماڵپەڕ چالاکییەکانیان ببەنە پێشەوە؛ لە ئێستادا زۆرێک لە کۆمپانیا و ڕێکخراوەکان بەبێ هەبوونی ماڵپەڕ متمانەی خۆیان لەدەست دەدەن. کەواتە بێگومان دۆزینەوەی قاڵبێکی ستانداردی ماڵپەڕێکی کۆمپانیایی پێویستە تاکوو متمانەی خۆیان لە دەست نەدەن. لەم وتارەدا دەمانەوێت باشترین قاڵبە کۆمپانیاییە بێبەرامبەر و پڕۆکان پێکەوە تاوتوێ بکەین.

باشترین فۆڕماتی کۆمپانیایی

فۆڕماتە کۆمپانیاییەکان دەبێت خاوەن تایبەتمەندییەکی بێوێنە بن کە ستاندارد بێت و بتوانێت ناوەرۆکی بابەتەکان بە کڕیار و کەسانی تر بناسێنێت. ئەم تایبەتمەندییانە بریتین لە:

  • توانایی ڕێکخستن و دەستکاریکردنی هەبێت (Customization).
  • سەپۆڕتی “لاپەڕە سازەکان” (Page Builders) بکات بۆ دروستکردنی لاندینگ پەیجەکان.
  • سەپۆڕتی ووکامێرس بکات لە کاتی فرۆشتنی بەرهەمدا.
  • دیزاین و ڕەنگبەندییەکەی لەگەڵ براندەکەدا بگونجێت.
  • وەڵامدەرەوە (Responsive) بێت و لە هەموو ئامێرەکاندا بە باشی کار بکات.
  • بەشێکی بۆ نیشاندانی نموونەی کارەکان و پۆرتفۆلیۆ هەبێت.
  • بەشێکی بۆ ناساندنی ئەندامانی تیمەکە هەبێت.

ئێستا کە ئەم تایبەتمەندییانەت زانی، باشتر دەتوانیت بەپێی ویستی خۆت باشترین چوارچێوەی کۆمپانیایی هەڵبژێریت و ئامادەی بکەیت.

ناساندنی قاڵبە کۆمپانیاییە بێبەرامبەرەکان

قاڵبە بێبەرامبەرەکان (Free) بەزۆری سادەترن و ڕێکخستنیان ئاسانترە. لە لایەکی تریشەوە تایبەتمەندییەکانیان سنووردارترە، بەڵام ڕەنگە بۆ دەستپێک بژاردەیەکی گونجاو بن. لە درێژەدا هەوڵ دەدەین باشترین قاڵبە بێبەرامبەرەکان بخەینە ڕوو:

١- قاڵبی کۆمپانیایی و یەک لاپەڕەیی BuildingRenovation

قاڵبی کۆمپانیایی BuildingRenovation یەکێکە لە باشترین قاڵبە بێبەرامبەرەکان لە بواری کۆمپانیاییدا. ئەم قاڵبە بژاردەیەکی زۆر گونجاوە بۆ کۆمپانیاکانی بیناسازی و تەلارسازی، بەڵام دەکرێت تەنها بە گۆڕینی وێنەکان، لە هەر بوارێکی تریشدا سوودی لێ وەربگیرێت. هەم ڕوکارێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و هەم ناوبەستی بەکارهێنەرەکەی (UI) زۆر نایاب و دۆستانەیە. لە ڕووی سێئۆوە (SEO)، قاڵبێکە کە کۆدنووسی و گرافیکەکەی زۆر ئۆپتیمایز کراوە، ئەمەش گەرەنتی ئەوەت پێ دەدات کە لەلایەن گوگڵەوە قبووڵکراو بێت.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی ئەم قاڵبە بریتین لە:

  • سەپۆڕتی دەستکاریکەری بلۆک (Block Editor).
  • هەبوونی بەشی جیاواز بۆ دەستکاریکردن.
  • بەشی تایبەت بە بلۆگ و هەواڵەکان.
  • توانایی گۆڕینی وێنەی پاشخان بە ئارەزووی خۆت.
  • دیاریکردنی ڕەنگی تایبەت و دڵخواز.
  • دانانی لۆگۆی تایبەت.
  • دیزاینکردنی مێنۆی تایبەت.
  • شێوازی دەستکاریکەری پێشکەوتوو.
  • سەپۆرتی وێنە دیاریکراوەکان (Featured Images).
  • تێمەکانی بلۆک.
  • داڕشتەی تۆڕئاسا (Grid Layout).
  • هەبوونی سایدبار (Sidebar) لە لای چەپ.
  • یەک ئەستوونی.
  • بەشی تایبەت بە نیشاندانی نموونە کارەکان.
  • هەبوونی سایدبار لە لای ڕاست.
  • ئەم قاڵبە بە تەواوی لۆکاڵیزە کراوە (بۆ زمانی کوردی گونجاوە).

 ٢- قاڵبی کۆمپانیایی وۆردپرێسی Sydney

قاڵبی Sydney یەکێکە لەو قاڵبانەی کە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە زۆر پەسند کراوە. ئەم قاڵبە خاوەن ڕەنگبەندییەکی سەرنجڕاکێش و ڕووکارێکی دۆستانەی هەیە بۆ بەکارهێنەر. بە یارمەتی ئەم قاڵبە دەتوانیت ماڵپەڕێکی کۆمپانیایی نایاب دروست بکەیت و نموونەی کارەکانت بخەیتە بەر دیدی خەڵک.

تایبەتمەندییەکانی ئەم قاڵبە بریتین لە:

  • ئەم قاڵبە بە تەواوی وەڵامدەرەوەیە (Responsive) و لە هەموو ئامێرەکاندا بە باشی کارایە.
  • کاستۆمایزی بنەڕەتیی لاپەڕەی سەرەکی و شێوازی داڕشتنی بلۆگ، لەگەڵ گۆڕینی ڕەنگەکان بۆ ڕەنگی دڵخوازت.
  • سەپۆرتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
  • هەبوونی “بلۆک” لە لاپەڕەی سەرەکیدا کە هەر یەکێکیان “وێجێت”ی تێدایە و دەتوانرێت دەستکاری بکرێن.
  • وێجێتی هەمەجۆرە و گونجاو لەگەڵ پێویستییەکانت.

 ٣- قاڵبی کۆمپانیایی وۆردپرێسی Prolific

قاڵبی Prolific لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانتدا نەرمییەکی زۆر بەرزی هەیە و دەتوانیت بە یارمەتی ئەم قاڵبە، ماڵپەڕێکی جوان و سەرنجڕاکێش بۆ بەردەنگ دیزاین بکەیت. ئەم قاڵبە بۆ نیشاندانی نموونەی کارەکان (Portfolio) زۆر گونجاوە.

تایبەتمەندییەکانی ئەم قاڵبە بریتین لە:

  • قاڵبێکی شیاو، مۆدێرن و پرۆفیشناڵ؛ گونجاوە بۆ کۆمپانیا گەورەکان و بزنسە کەسییەکان و هتد.
  • ئۆپتیمایزکردنی کۆدەکان کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر سێئۆی (SEO) سایتەکە دەبێت.
  • سوودوەرگرتن لە وێجێت بۆ لاپەڕەی سەرەکی، سایدبار و فووتەر.
  • سەپۆرتی تەواوی ووکامێرس (WooCommerce).
  • دەستکاریکردنی ئاسانی بەشەکان لە ڕێگەی بەشی “کاستۆمایز” و وێجێتەکانەوە.

٤- قاڵبی کۆمپانیایی وۆردپرێسی Moesia

یەکێکی تر لە باشترین قاڵبەکانی وۆردپرێس، قاڵبی کۆمپانیایی Moesiaیە. ئەم قاڵبە بە شێوازی “یەک لاپەڕەیی” (Single Page) دیزاین کراوە و دەتوانرێت نموونەی کارەکان، ناساندنی ئەندامان و زۆر خاڵی بەسوودی تێدا بخرێتە ڕوو. لە ڕاستیدا نموونەیەکی نایابی سایتێکی کۆمپانیاییە کە دەتوانێت بۆ دەرکەوتنی چالاکییەسەرنجڕاکێشەکانت یارمەتیدەر بێت.

تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم قاڵبە بریتین لە:

  • وێنەی پاشخانی شێوازی پارالاکس (Parallax Background).
  • گونجاوە بۆ کۆمپانیاکان، ناوەندە کولتوورییەکان و هونەرییەکان.
  • هەبوونی ڕێکخستنی ڕەنگبەندی.
  • کاستۆمایزکردن و دەستکاریکردنی بەهێزی لاپەڕەی سەرەکی.
  • وێجێتی جۆراوجۆر وەک دانانی ڤیدیۆ لە ئەستوونی تەنیشت (Sidebar)، نیشاندانی دوایین بابەتەکان و هتد.
  • هەبوونی بلۆک لە لاپەڕەی سەرەکیدا کە هەر یەکێکیان وێجێتی دەستکاریکراوی تێدایە.
  • توانایی دیاریکردنی وێنەی پاشخان بۆ هەر بلۆکێکی لاپەڕەی سەرەکی.
  • ئایکۆنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ سەردانیکەران.
  • دروستکردنی ئایکۆن بۆ هەر بڕگەیەکی لیستەکان (Menu Items).

٥- قاڵبی وۆردپرێسی کۆمپانیایی Phlox

قاڵبی کۆمپانیایی Phlox یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین تێمەکانی لە نێوان قاڵبە کۆمپانیاییەکاندا هەیە و هەستێکی جیاواز و مۆدێرن بە بەردەنگ دەبەخشێت. قاڵبێکی تەواو وەڵامدەرەوەیە (Responsive) کە دەتوانێت  بۆ نیشاندانی نموونە کارەکان، ئەندامانی تیم و زانیارییەکانی تری کۆمپانیاکەت یارمەتیدەر بێت.

تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەم قاڵبە بریتین لە:

  • ئێسلایدەری تەواو-شاشە (Full Screen) لە سەرەتای ماڵپەڕەکەدا و نیشاندانی دوایین بابەتەکانی بلۆگ لەناو ئێسلایدەرەکەدا.
  • هەبوونی بەشێکی تایبەت لە کۆتایی قاڵبەکەدا بۆ نیشاندانی ڤیدیۆکانت.
  • هەبوونی لاپەڕەسازێکی پرۆفیشناڵ بۆ دروستکردنی لاپەڕەی جیاواز و سەرنجڕاکێش.
  • نیشاندانی دوایین بابەتەکانی ماڵپەڕ لە بەشی بلۆگدا بە دوو ڕیز.
  • گونجاوە بۆ وێبسایتە وێنەگری، هونەری و هەموو ئەو سایتانەی پێویستییان بە نیشاندانی نموونە کار هەیە.
  • ئەم ٥ قاڵبەی لێرەدا ناساندمان بۆ کرد، دەتوانین بڵێین باشترین و پڕبەکارهێنەرترین قاڵبەکانن و لە جیهانی دیزانی ماڵپەڕدا بە کار دەهێندرێت.

 ناساندنی قاڵبە پریمیۆمە (Premium) کۆمپانیاییەکان

لە نێوان ئەم هەموو بژاردەیەدا، هەندێک کەس بڕیار دەدەن هەر لە سەرەتاوە بە پرۆفیشناڵی دەست پێ بکەن و ماڵپەڕێکیان هەبێت کە خاوەن تایبەتمەندییەکی زۆر بێت. بێگومان بۆ ئەم جۆرە کەسانە پێشنیار دەکەین حەتمەن بەرەو هەڵبژاردنی قاڵبە “پڕۆ” و پێشکەوتووەکانی وۆردپرێس بچن. لە درێژەدا چەند نموونەی سەرکەوتوو لە باشترین قاڵبە پڕۆکان پێکەوە دەناسێنین:

 ١- قاڵبی کۆمپانیایی Karauos

قاڵبی کارائوس قاڵبێکی وۆردپرێسی ئێرانییە کە خاوەن کۆدنووسییەکی خاوێن و ئۆپتیمایزکراوە. تۆ دەتوانیت بە یارمەتی ئەم قاڵبە کۆمپانیاییە لە بوارە جیاجیاکانی خزمەتگوزاریدا ماڵپەڕەکەت دروست بکەیت و نموونەی کارەکانت نیشان بدەیت. ئەم قاڵبە لە ڕووی ڕوکارەوە زۆر تایبەت و دۆستانەیە بۆ بەکارهێنەر و خاوەنی چەندین زیادکراوەی (Plugin) تایبەت بە خۆیەتی.

تایبەتمەندییە پرۆفیشناڵەکانی ئەم قاڵبە بریتین لە:

  • بەکارهێنانی لاپەڕەسازی ئێلیمێنتۆر (Elementor) و دروستکردنی ئێلێمێنتە (Element) پرۆفیشناڵ و تایبەتەکان بۆ قاڵبەکە.
  • توانای دەستکاریکردنی هەموو بەشەکانی قاڵبەکە بە لاپەڕەسازی ئێلیمێنتۆر.
  • توانای دەستکاریکردنی سەرپەڕە (Header) و پاشپەڕە (Footer) بە ئێلیمێنتۆر.
  • خاوەنی ٥٥ ئێلێمێنتی تایبەت بە ئێلیمێنتۆر.
  • سەپۆرتی چەند-زمانە (Multi-language).
  • هەبوونی فرۆشگای ووکامێرس.
  • توانای دانانی فۆنتی تایبەت و دڵخواز.
  • پانێڵی بەڕێوەبردنی تەواو وەرگێڕدراو و پێشکەوتوو.
  • بەکارهێنانی ئایکۆنی تایبەت و Font-Awesome.
  • تەواو وەڵامدەرەوە (Responsive) و گونجاو بۆ مۆبایل و تابڵێت.
  • توانای گۆڕینی ڕەنگی تەواوی سایت لە ڕێگەی پانێڵی بەڕێوەبردنەوە.
  • توانایی کاستۆمایزکردنی وێنەی پاشخانی سەرپەڕە (Header) بۆ هەر لاپەڕەیەک بە جیا.
  • سەپۆرتی وێجێتەکانی وۆردپرێس و کۆدنووسی وێجێتی تایبەت و پێشکەوتوو.
  • خاوەنی ئێسلایدەری پرۆفیشناڵ، سووک، خێرا و تایبەت بە ئێلیمێنتۆر.
  • ڕێکخستن و دامەزراندنی خێرا و ئاسان.
  • نوێکردنەوەی بەردەوام.
  • گۆڕینی ڕەنگبەندی تەواوی سایت.

و چەندین تایبەتمەندی تر…

بۆ بینینی هەموو تایبەتمەندییەکان و دیمۆی قاڵبەکە، لەگەڵ ئاکادیمیای عەتا شەریفی بمێنەوە.

 ٢- قاڵبی کۆمپانیایی Archi

قاڵبی کۆمپانیایی Archi یەکێکە لە باشترینەکان لە بواری کۆمپانیاییدا و ئەگەر لەم بوارەدا چالاکیت، پێشنیارێکی زۆر باشە. بە یارمەتی ئەم قاڵبە و ئەو تایبەتمەندییە پێشکەوتووانەی، دەتوانیت ماڵپەڕێکی نموونەیی دروست بکەیت. ئەم قاڵبە پرۆفیشناڵە لاپەڕەسازی ئێلیمێنتۆر (Elementor) بەکاردەهێنێت و ئەو هەلەت بۆ دەڕەخسێنێت کە لاپەڕەی گرافیکی و نایاب دروست بکەیت.

تایبەتمەندییەکانی ئەم قاڵبە بریتین لە:

  • خاوەنی زیاتر لە ٣٣ دیمۆی زۆر جوان و کارا.
  • بە بەهێزترین لاپەڕەسازی وۆردپرێس (Elementor) دیزاین کراوە.
  • سەپۆرتی تەواوی لاپەڕەسازی بەهێزی Visual Composer.
  • پاکێجی دامەزراندنی ئاسان (Easy Install) بۆ هەموو دیمۆکان.
  • بە تەواوی گونجاو لەگەڵ بنەماکانی سێئۆ (SEO).
  • هەبوونی ئێسلایدەرسازی بێوێنەی Slider Revolution.
  • بەڕێوەبردنی فرۆشگای ووکامێرس.
  • هەبوونی لاپەڕەی ٤٠٤ی تایبەت.
  • هەبوونی دوو دیزاینی جوان بۆ لاپەڕەی “بەمزووانە”.
  • ٤ شوێنی جیاواز بۆ سەرپەڕە (Header).
  • بەکارهێنانی فریمۆرکی بەهێزی Redux Framework.
  • گونجاو لەگەڵ زیادکراوەی WPML بۆ دروستکردنی سایتی چەند-زمانی.
  • توانای دەستکاریکردنی هەموو بەشەکانی سایت.
  • داڕشتەی تەواوەن ڕاستچین(RTL).
  • گونجاو لەگەڵ زیادکراوەی Contact Form 7.
  • خێرا و سووک.
  • خاوەنی دوو ستایلی “تاریک” و “ڕووناک”.
  • بە تەواوی وەڵامدەرەوە (Responsive).

 کۆباس

ئەو کۆمپانیا و ڕێکخراوانەی کە بەدوای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، نیشاندانی نموونەی کارەکان، ناساندنی تیم یان زانیارییەکانی براندەکەیاندان، بێگومان پێویستییان بە ماڵپەڕێکی پرۆفیشناڵ هەیە. ماڵپەڕێ کۆمپانیایی نەک تەنها متمانەی براندەکە بەهێز دەکات، بەڵکو پێگەیەکی بەهێزیش بۆ بزنسەکەت لە جیهانی دیجیتاڵیدا دروست دەکات.

بەکارهێنانی قاڵبە کۆمپانیاییەکانی وۆردپرێس یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. لەم وتارەدا، باشترین قاڵبە بێبەرامبەرەکانمان ناساند و وردەکاریی دوو قاڵبی پرۆفیشناڵیشمان (Pro) خستە ڕوو تاکوو بتوانیت بەپێی ئامانجەکانت، هەڵبژاردنێکی زیرەکانە ببێت.

دەربارەی نووسەر
نووسەر
hemin sharifnia
ڕاوبۆچوونی خوێنەران
هیچ ڕاوبۆچوونێک تۆمار نەکراوە
هیچ ڕایەک بۆ ئەم بابەتە تۆمار نەکراوە. تۆ ببە بە یەکەم کەس کە ڕای خۆت دەنووسێت.
تۆمارکردنی ڕا

لێرە بگەڕێ...

نوێترین بەرهەمەکان

Google Ads Fundamentals Course
دۆلار
100
Google Analytics Course
دۆلار
100
Google Tag Manager Course
دۆلار
100
Looker Studio Course
دۆلار
100
The digital marketing crash course
دۆلار
100
E-commerce Marketing Course
دۆلار
100

شایەنی بینین