بە شێوازێکی سەردەمیانە بزنس بکە

| پێشنیارێکی تایبەت و سنووردار

گەڕانی پێشکەوتووی بەرهەمەکان
0
سبد خرید خالی است.
چوونەژوور | ناونووسین
چوونەژوور | ناونووسین

ئایا تا ئێستا دەستەواژەی “بەرهەمهێنانی لید” یان “لیدسازی”ت بیستووە؟ دەزانیت دروستکردنی سەرەداو چ واتایەکی هەیە؟ ئەگەر دەتەوێت لە چەمکی Lead Generation تێبگەیت و زانیارییەکی باش لەم بوارەدا بەدەست بهێنیت، باشتر وایە ئەم وتارە تا کۆتایی بخوێنیتەوە. لەم بابەتەدا دەمانەوێت چۆنییەتی دروستکردنی لیدت فێر بکین. ئەم بابەتە بە هەند وەربگرە و هاوڕێمان بە.

بەدەستهێنانی سەرەداو یەکێکە لە سەرەتاییترین ئامانجەکانی هەر بزنسێک. کۆمپانیا جیاوازەکان، سەرچاوەی جۆراوجۆر بۆ بەرهەمهێنانی Lead بەکاردەهێنن. لە ڕاستیدا دەبێت بزانیت کە ئەگەر بەردەنگەکەکانت ئەو شتە نەکڕن کە تۆ پێشکەشیان دەکەیت، فرۆشی تۆ ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبێتەوە.

ئەوانەی لەم وتارەدا دەیانخوێنیتەوە:

 

لید چییە؟

بە واتایەکی تر دەتوانین بڵێین لیدە باشەکان، ئەو بەردەنگانەن کە ئارەزووی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانت دەکەن و ئامادەن بۆ بەدەستهێنانیان پارە سەرف بکەن. ئەم سەرەداوە (Lead) کوالێتی بەرزانە دەبنە هۆی زیادبوونی فرۆش و گەڕانەوەی سەرمایە (ROI) لە کۆمپانیاکاندا. هەرچەندە زۆرێک لە کۆمپانیاکان هێشتا کاتێک باس دێتە سەر لیدەکان، “چەندایەتی” (ژمارە) لەسەروو “چۆنایەتی” (کوالێتی) دادەنێن.

بەهۆی هاتنی ئامرازەکانی مارکێتینگی مۆدێرن، نەرمەکاڵاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئێستا مارکێتەرەکان دەتوانن بە کوالێتییەکی بەرزتر و خێراییەکی زیاتر پرۆسەی بەرهەمهێنانی Lead بەرەو پێش ببەن. تەحەدای سەرەکی لەم بابەتەدا دۆزینەوەی ئەو لیدانەیە کە کوالێتییان بەرزترە و ئامادەی کڕینی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانن.

سەرەداوەکان خۆیان بەشێکن لە سایکڵێکی ژیانیی گەورەتر کە کڕیاران ئەزموونی دەکەن؛ لە ڕاستیدا ئەمە ئەو سایکڵەیە کە پەیوەندی بە گۆڕانی “سەردانیکەرێک” بۆ “کڕیارێک” هەیە. پێش هەموو شتێک دەبێت بزانیت کە هەموو لیدەکان وەک یەک نین، بەڵکو دەتوانرێت بەپێی شیاوبوونیان و ئەو قۆناغەی تێیدان، پۆلێن بکرێن:

لیدە شیاوەکانی مارکێتینگ (MQL): ئەو لیدانەن کە لە ڕێگەی هەوڵەکانی تیمی مارکێتەرەوە لەگەڵ بزنسەکەت تەعامول دەکەن، بەڵام هێشتا بۆ وەرگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی یان پێشنیاری فرۆش ئامادە دەرنابڕن. نموونەیەکی دیاری MQL کەسێکە کە لە لەندینگ پەیجدا (Landing Page) فۆرمێکی داواکاری پڕ دەکاتەوە.

لیدە شیاوەکانی فرۆشتن (SQL): ئەوانەی کە بە ئەنجامدانی کارێک دەریدەخەن توانای ئەوەیان هەیە ببن بە کڕیار. بۆ نموونە ئەو بەردەنگەی فۆرمێک پڕ دەکاتەوە تا دەربارەی بەرهەمەکان یان خزمەتگوزارییەکانت پرسیار بکات، لەم پۆلێنەدا جێگیر دەبێت.

لیدە شیاوەکانی بەرهەم (PQL): ئەوانەن کە پێشتر بەرهەمەکانیان بەکارهێناوە و چالاکییەکانیان نیشانی دەدات ئامادەن ببنە کڕیار و بەرهەمەکانی ماڵپەڕەکە بکڕن. PQLەکان بەزۆری پەیوەندییان بەو کۆمپانیایانەوە هەیە کە بەرهەمەکانیان بە شێوەی سنووردار یان لە کاتێکی تایبەتدا بە شێوەی بێبەرامبەر پێشکەشی بەردەنگەکانی دەکەن. بۆ نموونە ئەگەر کڕیارێک وەشانی بێبەرامبەری سایتێک بەکاربهێنێت و داوای ئیمکانیاتی پارەدار بکات، دەکرێت وەک PQL سەیر بکرێت.

لیدە شیاوەکانی خزمەتگوزاری (Service Qualified Leads): ئەو بەردەنگ یان کڕیارانەن کە بە نیشانی تیمی خزمەتگوزارییان داوە ئامادەی سەرفکردنی تێچوویەک هەن. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بە تیمی خزمەتگوزاری (پشتیوانی) بڵێت کە دەیەوێت مافی بەشداریکردنەکەی (Subscription) بەرز(upgrade) بکاتەوە، ئەوە پێی دەوترێت لیدی شیاوی خزمەتگوزاری.

بەرهەمهێنانی لید (Lead Generation) چییە؟

بەرهەمهێنانی لید پرۆسەیەکە کە تێیدا هەوڵ دەدرێت بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەردەنگ لەلایەن بزنسێکەوە و ئارەزووی بەردەنگ بۆ بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان زیاتر بکات. ئامانجی گشتیی ئەم کارەش گۆڕینی بەردەنگێکە بۆ کڕیار. داواکارییەکانی کار، پۆستەکانی بلۆگ، ڕووداوە زیندووەکان (Live Events) و ناوەرۆکی ئۆنلاین لەو ڕێگەیانەن کە بۆ بەرهەمهێنانی لید بەکاردێن. ئەم نموونانە تەنها چەند نموونەیەکی سنوورداری ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی لید-ن کە دەتوانیت بۆ ڕاکێشانی کڕیار و ئاراستەکردنی بەردەنگان بەرەو کڕین بەکاریان بهێنیت.

کاتێک کەسێک بۆ یەکەمجار پەیوەندی لەگەڵ تۆ و بزنسەکەتدا دروست دەکات و بە شێوەیەکی سروشتی (Organic) نیشانی دەدات کە ئارەزووی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانت دەکات، گۆڕینی ئەم بەردەنگە بۆ کڕیار زۆر نۆرماڵتر دەبێت. بەرهەمهێنانی سەرەداو لە ئاستی دووەمی شێوازی مارکێتینگی ناوەکی (Inbound Marketing) جێگەی دەبێتەوە. ئەمە دوای ڕاکێشانی بەردەنگ ڕوودەدات و پەیوەندی بەو کاتەوە هەیە کە تۆ ئیتر ئامادەیت بۆ گۆڕینی سەردانیکەران بۆ لید. وەک چۆن لە پرۆسەکەدا دیارە، بەرهەمهێنانی لید لە قۆناغی گۆڕینی کەسێک بۆ کڕیار بایەخێکی یەکجار زۆری هەیە.

پرۆسەی بەرهەمهێنانی لید (Lead Generation Process)

ئێستا کە گرنگیی بەرهەمهێنانی لیدت زانی، پێویستە لەگەڵ پرۆسەکەیدا ئاشنا بیت:

١. بەردەنگ سەرەتا لە ڕێگەی یەکێک لە کەناڵەکانی مارکێتینگەکەتەوە، لەگەڵ بزنسەکەتدا ئاشنا دەبێت؛ بۆ نموونە لە ڕێگەی سایت، بلۆگ یان لاپەڕەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

٢. پاشان سەردانیکەر لەسەر دوگمەی بانگەواز بۆ کردار (CTA) کلیک دەکات. CTA لە ڕاستیدا دوگمەیەک یان وێنەیەکە کە بەکارهێنەر هان دەدات بۆ ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو.

٣. دواتر ئەو CTAیە بەردەنگەکە دەگوازێتەوە بۆ لەندینگ پەیج (Landing Page. ئەم لاپەڕەیە بە جۆرێک دیزاین کراوە کە لە بەرامبەر پێشکەشکردنی “پێشنیارێکدا”، زانیارییەکانی ئەو سەرەداوە (لیدەکە) وەربگرێت.

تێبینی: مەبەست لە «پێشنیار»، ناوەڕۆک یان شتێکی بە بایەخە کە لە لەندینگ پیجدابە بەردەنگ پێشنیار دەکرێت. بۆ نموونە: کتێبی ئەلیکترۆنی، خولێکی فێرکاری یان شتی هاوشێوە. ئەم پێشنیارە دەبێت بایەخێکی بەرزی هەبێت تاکوو بەردەنگ ئامادە بێت لە بەرامبەردا زانیارییە کەسییەکانی بخاتە بەردەستی سایتەکە.

٤. لە کۆتاییدا دوای ئەوەی بەردەنگەکە زانیارییەکانی خۆی لە بەرامبەر پێشنیارەکەی تۆدا تۆمار کرد، ئەو کەسە دەبێت بە سەرەداو یان لید.

مارکێتینگی بەرهەمهێنانی لید

دوای بڕینی هەموو قۆناغەکان و کۆکردنەوەی پێکهاتەکان، دەتوانیت کەناڵە جیاوازەکانی ڕیکلام بەکاربهێنیت بۆ زیادکردنی ترافیک (Traffic) بۆ سەر لەندینگ پەیج و دەست بکەیت بە بەرهەمهێنانی لید.

بەڵام دەبێت چ کەناڵێک بۆ ڕیکلامکردنی لەندینگپەیجەکەت بەکاربهێنیت؟ لە خوارەوە دەتوانیت کەناڵەکانی مارکێتینگ کە یارمەتی ڕیکلامکردن دەدەن ببینی:

بێگومان بابەتەکە تەنها لەم خاڵانەدا کورت نابێتەوە و دەتوانیت ڕێگەی تریش بەکاربهێنیت. لە درێژەدا کەمێک بە وردەکاریی زیاترەوە باسی ئەمانە دەکەین.

 ناوەڕۆک (Content): ناوەرۆک یەکێک لە باشترین ڕێگاکانە بۆ ڕاکێشانی بەردەنگ بۆ نێو لەندینگ پەیج. بە گشتی بەرهەمهێنانی ناوەرۆ بۆ ئەوەیە کە زانیارییەکی بەسوود بە شێوەی بێبەرامبەر بخەنە بەر دەستی سەردانیکەران، دەتوانن بە لە CTAـەکان لە شوێنە جیوازەکانی ناوەرۆکەکەتان بە کار بهێنن، جیاوازی نییە کە لە نێوەڕاستی دەقەکەدا بێت یان کۆتایی دەقەکە یان تەنانەت لە پەنێڵی پەراوێزدا. ئەگەر ناوەرۆکەکەتان سەرنجڕاکێش بێت ئەگەری کرتەکردن لە سەر CTAـەکان دەچێتە سەرەوە و چوونە ناو لەندینگ پەیج زیاتر دەبێت لە ئاکامدا چانسێکی زیاترتان دەبێت بۆ ڕاکێشانی سەرەداو.

ئیمەیڵ: ئیمەیڵ یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە پێشتر لەگەڵ بزنسەکەتدا ئاشنا بوون و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانت دەناسن. لەبەر ئەوەی ئەوان پێشتر “ئەندام”ی سایتەکەتن، ئاسانتر دەتوانیت هانیان بدەیت بۆ کڕین. ئیمەیڵەکان زۆرجار بە شێوەیەکی تێکەڵاو دەگەنە دەستی بەردەنگ، بۆیە دەبێت CTAیەک بەکاربهێنیت کە شێوە و دیزاینێکی قایلکەر و سەرنجڕاکێشی هەبێت. لەم کاتەدا، چانسی بەدەستهێنانی لیدی نوێ بەرز دەبێتەوە.

ڕیکلام و ڕیتارگێتینگ (Retargeting): تەنها ئامانجی ڕیکلام، ڕاکێشانی سەرنجی بەردەنگە. ئەگەر وا نەبێت، چ هۆکارێک هەیە کە کەسێک بییەوێت پارە لەم بەشەدا خەرج بکات؟ ئەگەر دەتەوێت لە بەرهەمهێنانی Leadدا سەرکەوتوو بیت، دەبێت دڵنیا بیتەوە کە لە لەندینگ پەیجەکەتدا ڕێک ئەو شتە پێشکەش دەکەیت کە لە ڕیکلامەکەدا ئاماژەت پێ کردووە.

بلۆگ (Blog): گەورەترین سوود کە پۆستەکانی بلۆگ بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارەکان هەیانە ، ئەوەیە کە دەتوانیت بەپێی ئامانجی کۆتایی خۆت ئۆپتیمایزیان بکەیت. بۆ نموونە ئەگەر پێشنیارەکەی تۆ ڤیدیۆیەکە دەربارە “دیجیتاڵ مارکێتینگ”، دەتوانیت پۆستێک دەربارە “چۆنیەتی هەڵبژاردنی پێوەرەکانی مارکێتینگ” بنووسیت. لەم کاتەدا CTAیەکە پەیوەندیدار دەبێت و ئەگەری کلیککردنی زۆر زیاتر دەبێت.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاندانی فۆڵۆوەرەکانیان بۆ ئەنجامدانی کارێک ئاسانتر کردووە. بۆ نموونە، دەتوانیت لینکەکان لە ستۆری ئینستاگرام، بایۆی فەیسبووک و تویتەرەکەتدا دابنێیت و لەم ڕێگەیەوە بەردەنگ بەرەو لاپەڕەی مەبەست ئاراستە بکەیت. هەروەها دەتوانیت پێشنیارەکەت لە پۆستێکدا ڕیکلام بکەیت و لە بەشی کەپشنەکەدا CTA بەکاربهێنیت.

 خولی تاقیکاریی بەرهەمەکان: دەتوانیت خولی تاقیکاری بۆ بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانت دابنێیت. ئەم کارە زۆرێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات. لەو ماوەیەی کە بەردەنگ خەریکی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکەتە، دەتوانیت هانی بدەیت بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی زیاتر. لەم کاتەدا بەردەنگ هەوڵ دەدات بە سەرفکردنی تێچوویەک دەستی بە خزمەتگوزارییەکی زیاتر بگات. جگە لەوەش، دەتوانیت لەوەی پێشکەشی دەکەیت وەشانێکی بێبەرامبەر دروست بکەیت تا بەردەنگی زیاتر ڕابکێشیت؛ بێگومان ئەم وەشانە نابێت بێ کەموکوڕی بێت و تەنها ڕێگەیەکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەکارهێنەر بەرەو وەشانی پرۆفیشناڵتر. دەتوانیت نموونەی ئەم جۆرە کارە لە “لینکدین”دا ببێنیت.

مارکێتینگی ڕاسپاردن (Referral Marketing): ئەم جۆرە مارکێتینگە دەتوانێت لە ڕێگەی جیاوازەوە یارمەتی بەرهەمهێنانی Lead بدات. ئەم ڕێگەیە وا دەکات کەسانی زیاتر لەگەڵ براندەکەتدا ئاشنا بن و چانسی تۆ بۆ دروستکردنی سەرەداوی زیاتر بەرز دەکاتەوە.

جیاوازی ناکات چ ڕێگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی لید بەکاردەهێنیت، لە هەر بارودۆخێکدا بێت مەبەستت ئەوەیە بەردەنگ ئاراستەی “لاپەڕەی نیشتنەوە” (Landing Page) بکەیت. کەواتە دروستکردنی لاپەڕەیەکی نیشتنەوەی سەرنجڕاکێش و گونجاو، یەکێکە لە هەنگاوە بنەڕەتییەکانی تۆ.

 

بۆچی نابێت “لید” بکڕین؟

مارکێتەر و فرۆشیارەکان ئامانجیان ئەوەیە “فانێڵی فرۆش” (Sales Funnel) لە کورتترین کاتدا پڕ بکەنەوە. لێرەدایە کە هەندێک کەس بۆ کڕینی لید وەسوەسە دەبن.

کڕینی سەرەداو بەراورد بە ڕێگەی سروشتی (Organic) بۆ بەرهەمهێنانی لید، هەم ئاسانترە و هەم کات و ماندووبوونی کەمتری دەوێت؛ بەڵام لە هەمان کاتدا تێچوویەکی زۆری هەیە. ڕەنگە بڵێیت من هەر دەبێت پارە لە ڕیکلامدا خەرج بکەم، ئەی بۆچی لید نەکڕم؟ لێرەدا هۆکارەکان دەخەینە ڕوو:

١. نەناسراوبوون: ئەو لیدانەی دەیانکڕیت لە ڕاستیدا هیچ ناسینێکیان لە تۆ نییە. ئەوان بە گشتی لە ماڵپەڕەکانی تردا ناویان تۆمار کردووە و چاوەڕێی وەرگرتنی هیچ شتێک لەلایەن تۆوە ناکەن.

٢. بێزارکردنی بەردەنگ: ئەوان پەیامەکانی تۆیان ناوێت. دەبێت بزانیت کە وەرگرتنی پەیامی زیادە خەڵک بێزار دەکات. کاتێک بەردەنگێک سەردانی ماڵپەڕەکەتی نەکردووە و هیچ حەزێکی بۆ  کڕینی بەرهەمەکانت نییە، پەیامەکانی تۆ تەنها دەبنە هۆی بێزارکردنی.

٣. مەترسی سپام (Spam): ئەگەر بەردەنگ بە ویستی خۆی وەرگرتنی پەیامی لەلایەن تۆوە هەڵنەبژاردبێت، بە ئەگەرێکی زۆر پەیامەکەت وەک “سپام” هەژمار دەکرێت. ئەمە بۆ تۆ مەترسیدارە؛ نەک تەنها دەبێتە هۆی فلتەرکردنی ئیمەیڵەکانت، بەڵکو وەک براندێکی “متمانەپێنەکراو” دەتناسێنێت.

٤. لیستی ڕەش (Blacklist): کاتێک ژمارەیەکی دیاریکراو لە خەڵک پەیامەکانت وەک سپام دیاری بکەن، ناوی تۆ دەچێتە ناو “لیستی ڕەش”. ئەم لیستە لەگەڵ دابینکەرانی تری ئیمەیڵ هاوبەش دەبێت و هاتنە دەرەوە لە لیستی ڕەش کارێکی ئاسان نییە.

گونجاوکردنی لید

لە سەرەتای وتارەکەدا ئاماژەمان بەوە کرد کە لید یان سەرەداو، کەسێکە کە ئارەزووی بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیایەک دەکات. ئێستا لەم بەشەدا باس لەو ڕێگایانە دەکەین کە بەردەنگ دەتوانێت لە ڕێگەیانەوە حەز و ئارەزووەکانی خۆی نیشان بدەت.

بنەمای بەرهەمهێنانی Leadی فرۆشتن لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیارییەکانەوەیە. ئەم زانیارییانە دەکرێت لە ڕێگەی داواکاری کەسێک بۆ بەدەستهێنانی پیشەیەکی دڵخوازەوە بە دەست بێت، یان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی زانیارییەکان لە بەرامبەر وەرگرتنی کۆپۆنی داشکاندن، یان پڕکردنەوەی فۆرمێک لە بەرامبەر بە دەستهێنانی ناوەڕۆکێکی تایبەت.

پێوانەکردنی ئاستی ئارەزووی لیدێک

لە خوارەوە ئاماژەمان بەو خاڵانە کردووە کە یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی کەسێک شیاوی لیدبوون بکەیت. بێگومان ڕێگەی زۆر هەن بۆ ئەم کارە، بەڵام ئێمە گرنگترینەکانیان دەخەینە ڕوو. لەم نموونانەدا تێدەگەیت کە چۆن دەکرێت لە ڕێگەی کۆکردنەوەی زانیارییەوە، لید بەرهەم بهێنیت:

داواکاریی کار: کەسێک کە فۆرمی پەیوەندیدار بە کارێک پڕ دەکاتەوە، ئامادەیە تا ئەو شوێنەی دەکرێت زانیارییە کەسییەکانی خۆی هاوبەش بکات تا ئەو پێگە پیشەییە بەدەست بهێنێت کە دەیەوێت. پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاریی کار، نیشانەی ئارەزووی ڕاستەقینەی کەسەکەیە بۆ کارەکە؛ لە ئەنجامدا، کەسێکی لەو شێوەیە دەکرێت وەک “لید” بۆ تیمی دامەزراندن (Hiring Team) هەژمار بکرێت.

 کۆپۆن: بەپێچەوانەی ئەوەی لە بەشی پێشوودا باسمان کرد، تۆ دەربارەی کەسێک کە داوای وەرگرتنی کۆپۆنی داشکاندن دەکات، ئەگەری هەیە زانیارییەکی کەمترت لا بێت. بەڵام ئەگەر ئەو کۆپۆنە بۆ بەردەنگەکە بە پێی پێویست بەنرخ بێت، ئامادەیە لە بەرامبەر وەرگرتنیدا ناو و ناونیشانی ئیمەیڵەکەی لە سایتی تۆدا تۆمار بکات. ڕاستە ئەم زانیارییانە سنووردارن، بەڵام هەر ئەوەندەی کۆمپانیاکە دەزانێت بەردەنگ ئارەزووی بزنسەکەی دەکات، تەواوە.

ناوەرۆک: لە کاتێکدا وەرگرتنی کۆپۆن نیشانەی ئارەزووی ڕاستەوخۆی کەسێکە بۆ بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکەت، بەڵام ناوەڕۆک (وەک کتێبێکی وانە یان وێبینار) بەو شێوەیە نییە. لەم کاتەدا، بۆ ئەوەی بتوانیت بە وردی لە ڕوانگەی بەردەنگ بۆ بەرهەمەکەت تێبگەیت، پێویستت بە کۆکردنەوەی زانیاریی زیاتر دەبێت.

ئەم سێ نموونە گشتییەی باسمان کرد، نیشانی دەدەن کە بەرهەمهێنانی Lead دەکرێت لە کۆمپانیا جیاوازەکاندا جیاواز بێت و ئەم بابەتە بۆ هەر کەسێکیش بە شێوەیەکی گۆڕاو کار دەکات. بە شێوەیەکی گشتی دەبێت بزانیت بۆ ئاگاداربوون لە ئارەزووی بەردەنگ بۆ بەرهەمەکەت، پێویستە زانیاریی زۆریان لێ بەدەست بهێنیت.

نمرەدان بە لید

نمرەدان بە سەرەداوەکان یەکێکە لە ڕێگە “چەندایەتییەکان” (Quantitative) بۆ شیاوکردنی لیدەکان. لەم شێوازەدا، لیدەکان بە ژمارەی جیاواز نمرەیان بۆ دادەنرێت و ئاستی ئارەزوویان و چانسی ئامادەبوونیان بۆ کڕین دەپێورێت. هەڵبژاردنی پێوەرەکانی ئەم هەڵسەنگاندنە بەستراوەتەوە بە خۆت، بەڵام دەبێت بۆ دیاریکردنیان سوود لە بەشی “فرۆشتن” و “مارکێتینگ” وەربگریت.

نمرەی هەر لیدێک دەکرێت پەیوەست بێت بەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، ئەو زانیارییانەی تۆماری دەکەن، ئاستی تەعامولیان لەگەڵ کۆمپانیاکە یان هەر پێوەرێکی تری دیاریکراو لەلایەن تیمی فرۆشتنەوە. بۆ نموونە:

کەسێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەعامولی زیاتری لەگەڵ پەیجی کاریی تۆدا هەبێت، بێگومان نمرەیەکی بەرزتر وەردەگرێت. ئەگەر کەسێک کۆپۆنێک لە سایتەکەت وەربگرێت، نمرەی زیاتری پێ دەدرێت، چونکە ئەمە نیشانەی ئارەزووی ئەو کەسەیە بۆ کڕین.
بە هەر ڕادەیەک نمرەی لیدەکان بەرزتر بێت، چانسی گۆڕانیان بۆ لیدی شیاوی فرۆشتن (SQL) زیاتر دەبێت. پێویستە  ناوەناوە پێداچوونەوەی بە سەر پێوەرەکان و سیستەمی نمرەدانەکەت بکەیت و گۆڕانکارییان تێدا ئەنجام بدەیت تا لە کۆتاییدا دەگەیت بەو شێوازەی کە بۆ بزنسەکەت گونجاوە.

ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی لید (Lead Generation Strategies)

بەرهەمهێنانی لید بە شێوەی ئۆنلاین، کۆمەڵێکی بەرفراوان لە تاکتیک، کەمپەین و ستراتیژییەکانی سەر بە پلاتفۆرمە جیاوازەکان لەخۆ دەگرێت. پێشتر باسمان لەوە کرد چۆن لە کاتی سەردانی بەردەنگ بۆ ماڵپەڕەکە، لید بەرهەم بهێنیت؛ بەڵام لە سەرەتای کارەکەدا، چۆن بەردەنگ بەرەو لاپەڕەی پەیوەندیدار بە سایتەکە بگوازینەوە؟ لە درێژەدا ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنانی لید بە ئاماژەدان بە هەندێک لە پلاتفۆرمە ناسراوەکان ڕوون دەکەینەوە:

بەرهەمهێنانی لید لە ڕێگەی فەیسبووکەوە: فەیسبووک هەر لە سەرەتای دروستبوونییەوە بوو بە یەکێک لە ڕێگاکانی بەرهەمهێنانی سەرەداو. لە سەرەتادا کۆمپانیاکان دەیانتوانی لە ڕێگەی دانانی لینکی دەرەکی لە ناو پۆستەکانیاندا و پێشکەشکردنی زانیاری، بەردەنگ بەرەو سایتەکەیان ڕابکێشن. بەڵام دوای ناساندنی Facebook Ads لە ساڵی ٢٠٠٧دا بارودۆخەکە گۆڕا؛ چونکە ئەلگۆریتمەکە ئەو ئەکاونتانەی دەخستە پێشینە کە پارەیان بۆ ڕیکلام خەرج دەکرد. دروستکردنی Lead Ads لەلایەن فەیسبووکەوە هەنگاوێکی تر بوو بۆ بەرهەمهێنانی لید. جگە لەمەش، ئەم پلاتفۆرمە ڕێگەت پێ دەدات دوگمەیەکی CTA بە ئاسانی لە بەشی سەرەوەی پەیجەکەت دابنێیت تا چوونی بەردەنگ بۆ سایتەکەت ئاسانتر بێتەوە.

بەرهەمهێنانی لید لە ڕێگەی تویتەر (X): تویتەر خاوەنی Twitter Lead Gen Cardsـە کە ڕێگەت پێ دەدات ڕێک لە ناو تویتێکدا لید بەرهەم بهێنیت. ناو، ناونیشانی ئیمەیڵ و ناوی بەکارهێنەری ئەکاونتی تویتەر بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە ناو کارتەکەدا دادەنرێت و تەنها پێویستە بۆ بوون بە سەرەداو، کلیک لەسەر Submit بکرێت.

بەرهەمهێنانی لید لە ڕێگەی لینکدین: لینکدین هەر لە ڕۆژە یەکەمەکانەوە جەختێکی زۆری لەسەر ڕێکلامکردن کرد. بۆ بەرهەمهێنانی لید، لینکدین Lead Gen Formsی دروست کرد. لە ڕاستیدا بەکارهێنەران تەنها پێویستە کلیک لەسەر CTA بکەن تا زانیارییەکانیان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تۆمار بکرێت.

 بەرهەمهێنانی لید لە ڕێگەی PPC: کاتێک باس لە “پێدانی پارە بەرامبەر هەر کلیکێک” (PPC) دەکەین، مەبەستمان ڕیکلامکردنە لە لاپەڕەکانی ئەنجامی گەڕان لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا (SERPs). ڕۆژانە نزیکەی ٣.٥ ملیار گەڕان لە گوگڵدا ئەنجام دەدرێت، ئەمەش وا دەکات ئەم بزوێنەرە ببێتە شوێنێکی زۆر گونجاو بۆ ڕیکلامکردن. کاریگەریی کەمپەینی PPC تا ڕادەیەکی زۆر بە ترافیکی بەکارهێنەران، داهات، وشە کلیدییەکان و چەندین فاکتەری تر بەستراوەتەوە.

بەرهەمهێنانی لید لە ڕێگەی B2B: مۆدێلی B2B (بزنس بۆ بزنس) مۆدێلێکی تایبەتی کارکردنە کە بۆ بەرهەمهێنانی لید پێویستی بە میتۆدێکی دیاریکراو هەیە. ئەم شێوازە بەندە بە چەندین لایەنی جیاواز کە باسکردنی وردەکارییەکانیان لە چوارچێوەی ئەم وتارەدا ناگونجێت.

تێبینی بۆ کەمپەینەکانی بەرهەمهێنانی لید

لە هەر کەمپەینێکی بەرهەمهێنانی لیددا ، چەندین پێکهاتەی جیاواز بەشدارن. لە ڕاستیدا ئاسان نییە دیاری بکرێت کام بەشەی کەمپەینەکە بە دروستی کار دەکات و کام بەشەی کارکردنی باش نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، لە خوارەوە ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەین کە یارمەتیت دەدەن لە دروستکردنی کەمپەینەکانی بەرهەمهێنانی سەرەداودا:

ئامرازی گونجاو بۆ بەرهەمهێنانی لید بەکاربهێنە

دەبێت بزانیت کە زۆربەی بزنسە سەرکەوتووەکان، سیستەمێکی ڕێکخراو بەکاردەهێنن بۆ ڕێکخستنی لیدەکانیان. لە ئەنجامدا، کۆمپانیاکان پێویستیان بە نەرمەکاڵا و ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی Lead دەبێت.

تا چەند دەربارەی ئەو کەسانەی سەردانی سایتەکەت دەکەن زانیاریت هەیە؟ ئایا ناو یان ناونیشانی ئیمەیڵەکانیان دەزانیت؟ دەزانیت سەردانی کام لاپەڕانە دەکەن و کام بەشەی ماڵپەڕەکەت بۆیان سەرنجڕاکێشە؟ پێش و پاش پڕکردنەوەی ئەو فۆرمەی کە دەیانکات بە “لید”، چی دەکەن؟

ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارانە نەزانیت، واتە لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەی سەردانی سایتەکەت دەکەن، بە باشی نەجووڵاویتەتەوە. لە ڕاستیدا دەبێت بۆ هەموو ئەم پرسیارانە وەڵامت هەبێت و دەتوانیت ئەم وەڵامانەش بە یارمەتی ئامرازەکانی پەیوەندیدار بە بەرهەمهێنانی لید بەدەست بهێنیت.

قاڵبەکانی CTA: لە بەرنامەی PowerPointدا زیاتر لە ٥٠ قاڵب و مۆدێلی بێبەرامبەر هەن و دەتوانیت بۆ CTA کاستۆمایزیان بکەیت و بۆ دروستکردنی دوگمەی CTA لە بلۆگ، لەندینگ پەیجەکان و بەشەکانی تری ماڵپەڕەکەتدا بەکاریان بهێنیت.

نەرمەواڵەی CRM: ئامانجی گشتی ئەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا  سەردانیکەران و فۆڵۆوەرەکان بکەیت بە لید. لە ئەنجامدا، دەبێت بیانبەیت بۆ لەندینگ پەیج و زانیارییەکانیان بەدەست بهێنیت. لێرەدا نەرمەواڵەی CRM (بەڕێوەبردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران) دێتبە هاناتەوە. لە خوارەوەدا هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی دەخەینە ڕوو:

سەرەتا، CRM کۆمەڵێک زانیاریی گشتی و پاشخانێک دەربارەی بەردەنگ بە تۆ دەدات کە دەبێتە هۆی ناسینی زیاتری سەردانیکەرەکە. ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ خوێنەر یان بەردەنگی بابەتەکاندا نەبێت، دەتوانیت فۆرمێکی پەیوەندیکردن دروست بکەیت تا لە داهاتوودا بەکاری بهێنن.  CRM یارمەتیت دەدات لە دروستکردنی ڕاپۆرت، شیکارییە بەسوودەکان و دیاریکردنی ROI (گەڕانەوەی سەرمایە). لە کۆتاییدا، دەتوانیت ئەو زانیارییانەی بەدەست هاتوون لەگەڵ تیمی فرۆشتن هاوبەشی بکەیت تاکوو پەیوەندی بە کەسەکانەوە بکەن و چانسی خۆیان بۆ گۆڕینیان بۆ کڕیار تاقی بکەنەوە.

 

 

 

شوێنکەوتنی سەردانیکەران: ئامرازی Hotjar خاوەنی تایبەتمەندی هاوشێوەی “هیت مێپ” (Heatmap)ـە لە یارییەکانی تۆپی پێدا. ئەم نەخشەیە نیشانی دەدات کە بەکارهێنەران سەردانی کام بەشانە دەکەن و چەندە کات لەوێدا بەسەر دەبەن. دەتوانیت ئەم زانیارییانە بۆ دروستکردنی فۆرمەکانی بەرهەمهێنانی لید بەکاربهێنیت.

پێشنیاری سەرنجڕاکێش بۆ هەموو قۆناغەکانی سایکڵی کڕین پێشکەش بکە

هەموو بەکارهێنەران ئامادە نین ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیمی فرۆشتنی کۆمپانیاکەت بدوێن یان دێمۆی (Demo) بەرهەمەکانت تاقی بکەنەوە. کەسێک کە لە سەرەتای گەشتی کڕیندا( Buyer’s Journey) بێت، ڕەنگە زیاتر ئارەزووی وەرگرتنی کتێبێکی ئەلیکترۆنی یان ڕێنماییەکی فێرکاری بێت. لە لایەکی ترەوە، کەسێک کە زیاتر لەگەڵ براندەکەت ئاشنا بێت و لە قۆناغەکانی کۆتایی گەشتی کڕیندا بێت، ئەگەری هەیە ئارەزوویەکی زیاتری بۆ تاقیکردنەوەی وەشانی Free Trial و دێمۆی بەرهەمەکان هەبێت. دڵنیا بەرەوە کە بۆ هەر قۆناغێک، پێشنیار و CTAیەکی گونجاو و تایبەتت ئامادە کردووە.

بێگومان بەرهەمهێنانی ناوەرۆکی بەپێز و گەیاندنی کڕیار بۆ قۆناغەکانی کۆتایی گەشتەکەی کاتێکی زۆری دەوێت. بەڵام لە بیرت نەچێت ئەگەر لە قۆناغە جیاوازەکانی گەشتی کڕیندا پێشنیارێک پێشکەشی بەردەنگ نەکەیت، ئەگەری هەیە هەرگیز ئەو کەسە نەگەڕێتەوە بۆ ماڵپەڕەکەت.

بە شێوەیەکی بەردەوام نامە بنێرە بۆ بەردەنگەکانت و  بەڵێنەکانت ببە سەر

ئەو بەردەنگانەی کە دەبینن بەڵێنەکانت بردووەتە سەر، چانسی زیاتریان هەیە بۆ ئەوەی ببن بە لید. جگە لەوەش، دەبێت ناردنی بەردەوامی نامەکان لەبەرچاو بگریت. لە دروستکردنی کەمپەیندا نابێت تەنها بە وەرگرتنی ناونیشانی ئیمەیڵێک ڕازی بیت؛ بەڵکو دەبێت هەوڵ بدەیت بەردەنگەکە بکەیت بە کڕیاری ڕاستەقینە.

CTA ببەستەوە بە لەندینگ پەیجێک

ڕەنگە پێت وابێت ئەمە بابەتێکی سەرەتاییە، بەڵام پێویستە بزانیت زۆرێک لە مارکێتەرەکان لاپەڕەیەکی تایبەت بۆ لاندینگ پەیجەکانیان دیزاین ناکەن. ئامانج لە دانانی CTA ئەوەیە کە بەردەنگ بۆ للەندینگ پەیج بگوازرێتەوە و پێشنیارەکەت ببینێت.

بە هیچ شێوەیەک CTA بەکارمەهێنە بۆ گواستنەوەی بەردەنگ بۆ “لاپەڕەی سەرەکی” (Home Page). تەنانەت ئەگەر CTAیەکە پەیوەندی بە بەرهەم یان براندەکەی خۆتەوە هەبێت، دەبێت بەردەنگەکە بۆ لاندینگ پەیجێک بگوازیتەوە کە پەیوەندی بەو شتەوە هەیە کە بەردەنگەکە بەدوایدا دەگەڕێت. ئەگەر دەتەوێت CTA بەکاربهێنیت، دەبێت بە جۆرێک بێت کە لە کۆتاییدا بەردەنگ ببێت بە لید.

تیمی فرۆشتن بەکاربهێنە و سوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرە

تیمەکانی مارکێتینگ و فرۆشتنی تۆ دەبێت لەم بابەتەدا بەشدار بن تا لە کۆتاییدا لیدێک لە MQLەوە بگۆڕدرێت بۆ SQL. بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش لە بەرهەمهێنانی لیددا گرنگییەکی زۆری هەیە کە پێشتر باسمان کرد. هەوڵ بدە لە پۆستەکانی فەیسبووک، تویتەر، لینکدین و تۆڕەکانی تردا، لینکی پەیوەندیدار بە لەندینگ پەیجەوە دابنێیت.

نەرمیی بنوێنە

ستراتیژیی لیدسازی دەبێت داینامیکی بێت و هەر ناوە ناوە گۆڕانکاری تێدا بکرێت. ترێندەکان دەگۆڕێن، ڕەفتارەکان دەگۆڕێن و بیروبۆچوونەکان بە تێپەڕبوونی کات تووشی گۆڕانکاری جیاواز دەبن. لە ئەنجامدا دەبێت لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا خۆت بگونجێنیت. هەوڵ بدە تاقیکردنەوە (Test) لەسەر لەندینگ پەیجەکانت بکەیت و بزانی کامەیان کاردانەوەی باشتری هەیە. UX (ئەزموونی بەکارهێنەر)، دیزاین، شێوازی دانانی پێکهاتەکان، ناوەرۆک و کەناڵە ڕیکلامییەکان بگۆڕە تا ئەو کاتەی دەگەیت بە باشترین بژاردە بۆ بزنسەکەت.

ترێندەکان و پێوەرەکانی (Benchmarks) بەرهەمهێنانی لید

ئێستا وا دابنێ کە تۆ ترافیکی پێویستت بەدەستهێناوە و لە بەرهەمهێنانی لیددا کارکردێکی باشت هەبووە؛ بەڵام ئایا ئاستی تۆ لەچاو کۆمپانیاکانی تری ئەو بوارە چۆنە؟ لە خوارەوە ئاماژە بە هەندێک توێژینەوە دەربارە کارکردی بزنسەکان لە ساڵانی دواییدا دەکەین:

بەرهەمهێنانی لید لە سەرووی کارە لەپێشینەکانی مارکێتینگە

بە وتەی سایتی HubSpot، مارکێتەرەکان ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکییان بەرهەمهێنانی Leadی زیاتر بووە. گۆڕینی ئەم لیدانە بۆ کڕیار، بە دووەم کارە لەپێشینەکانی ئەوان دادەنرێت.

مارکێتەرەکان  ئامرازە ئۆتۆماتیکییە دیجیتاڵییەکان بەکاردەهێنن

بەرهەمهێنانی لیدی دیجیتاڵی لە ئێستادا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر بەرز. هەنووکە  ئەم بابەتە بە یەکێک لە بەشە هەرە گرنگەکانی ستراتیژیی بەرهەمهێنانی لید دادەنرێت.

مارکێتینگی ناوەرۆک یارمەتی زیادبوونی لید دەدات

مارکێتەرەکان لە ڕاپۆرتەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە مارکێتینگی ناوەرۆک (Content Marketing) لە سەرکەوتنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی لیددا یارمەتییەکی زۆری داون.

کۆباس

لەم وتارەدا هەوڵمان دا بە تەواوی لەگەڵ چەمکی “لید” و پرۆسەی “بەرهەمهێنانی لید” ئاشنات بکەین. ئێستا کە تێگەیشتنێکی باشت لەم بوارە هەیە، ڕەنگە بایەخێکی زیاتری پێ بدەیت و کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکەیت. بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەنگێکی ئاسایی بگۆڕیت بۆ لید، دەبێت بتوانیت لەندینگ پەیجێکی (Landing Page) گونجاو دیزاین بکەیت، ئەگەر نا، بەردەنگ هەرگیز نابێت بە کڕیاری تۆ. هەوڵ بدە سوود لەو خاڵانە وەربگریت کە ئاماژەمان پێ کردن بۆ گەیشتن بەم ئامانجە. ئەمە هەموو ئەو زانیارییانە بوو کە پێویست بوو دەربارەی لیدسازی و چەمکی سەرەداو بیزانیت. هیوادارین سوودی پێویستان لەم وتارە وەرگرتبێت.