ئەگەر پەلەتە بۆ گەیشتن بە ڕیزبەندی یەکەمی گووگڵ و ناتەوێت چاوەڕێ بکەیت تا چالاکییەکانی سێئۆی سایتەکەت بەرهەم دەدەن، ڕێگایەکی ئاسان لەبەردەمتدایە. گووگڵ بە دابینکردنی خزمەتگوزاری گووگڵ ئەدز، ئەم دەرفەتەی بە بەکارهێنەران داوە کە لینکی سایتەکەیان بۆ هەر وشەیەکی سەرەکی (Keyword) کە بییانەوێت، لە ئەنجامەکانی گەڕاندا نیشان بدەن. ئەم ڕێکلامانە هەم دەبنە هۆی داهات بۆ گووگڵ و هەم یارمەتی بەڕێوەبەرانی سایتەکان دەدەن تا بزنسەکەیان باشتر بناسێنن. لەم وتارەدا باس لە ناساندنی ڕێکلامەکانی گووگڵ دەکەین؛ ئەگەر تۆش دەتەوێت لەگەڵ خزمەتگوزاری Google Ads ئاشنا بیت، ئەم بابەتە لەدەست مەدە.
ئەوانەی لەم وتارەدا دەیانخوێنیتەوە:
گووگڵ ئەدز لە ڕاستیدا پلاتفۆرمێکی ڕێکلامی کلیکییە کە لەسەر بنەمای مۆدێلی “پارەدان لەبەرامبەر کلیک” (PPC – Pay-Per-Click) داڕێژراوە. واتە تۆ ئەو کاتە پارەی ڕێکلامەکە دەدەیت کە کلیک لەسەر ئاگادارییەکەت کرابێت. ئەم ڕێگایە بە نیشاندانی ڕێکلامەکان لە ئەنجامەکانی گەڕانی ئەو بەرهەمانەی هاوشێوەی بەرهەمەکانی تۆن، ڕێگایەکی زۆر گونجاو بۆ ڕاکێشانی بەردەنگی مەبەست و کڕیارە شاراوەکان دروست دەکات. لە ڕاستیدا بە بەکارهێنانی ڕێکلامی گووگڵ، ئاگادارییەکەت بۆ ئەو کەسانە نیشان دەدرێت کە بەدوای بەرهەمەکانی تۆدا دەگەڕێن. ئەم کارە نەک تەنها ترافیکی سایتەکەت زیاد دەکات، بەڵکو دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و سەردانی ڕاستەوخۆ بۆ فرۆشگاکەت.
ڕێکلامەکانی گووگڵ ئەم دەرفەتەت پێ دەدەن کە ڕێکلامەکانت لەباشترین کاتی گونجاودا نیشانی بەکارهێنەرانی مەبەست بدەیت؛ چونکە ڕێک لەو کاتەدا کە بەکارهێنەرێک بەدوای بەرهەمەکەتدا دەگەڕێت، ڕێکلامی سایتەکەی تۆی پێ نیشان دەدرێت.Google Ads توانای شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەدای ئاگادارییە جیاوازەکانت پێ دەدات تا بتوانیت کەمپەینە ڕێکلامییەکانت باشتر بکەیت و بینەری زیاتر ڕابکێشیت. جگە لەمە، گرنگ نییە قەبارەی بزنسەکەت چەند بێت و چەند مووچەت بۆ ڕێکلام تەرخان کردووە، گووگڵ ئەدز ڕێگەت پێ دەدات کەمپەینەکەت بەپێی مووچەی خۆت جێبەجێ بکەیت. هەروەها هەر کاتێک بتەوێت دەتوانیت ڕێکلامەکە ڕابگریت یان بەردەوام بیت، یان بەپێی مووچەی ڕۆژانە و مانگانە ڕێکی بخەیت.
جێگەی سەرنجە کە بزانیت ڕێکلامەکانی گووگڵ ڕێژەی کلیک کردنیان (CTR) دەگاتە٨٪. واتە لە سەدا هەشتی ئەو کەسانەی ڕێکلامەکەت دەبینن، کلیکی لەسەر دەکەن. ئەم ڕێکلامانە تەنانەت دەتوانن تا١٨٠ ملیۆن بینینیان لە مانگێکدا هەبێت. کەواتە ڕێکلامی گووگڵ شتێک نییە کە بتوانرێت بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت.
گووگڵ ئەمڕۆ گرنگترین و بەناوبانگترین بزوێنەری گەڕانە کە ڕۆژانە زیاتر لە پێنج ملیار گەڕانی تێدا ئەنجام دەدرێت. جگە لەوەش،Google Ads زیاتر لە دوو دەیە دەبێت وەک پلاتفۆرمێکی ڕێکلامی کلیکی کار دەکات و یەکێکە لە پڕئەزموونترینەکان لەم بوارەدا. لە ڕاستیدا گووگڵ وەک پلاتفۆرمێک کار دەکات کە وەڵامی پرسیاری بەکارهێنەران لە هەر شوێنێکی جیهان بێت، لە ڕێگەی ئەنجامە سروشتییەکان (Organic) و ڕێکلامەکانەوە دەداتەوە.
خودی گووگڵ دەڵێت: ڕێکلامکردن لە گووگڵ ئەدز دەبێتە هۆی ئەوەی لە بەرامبەر هەریەک دۆلار خەرجی،هەشت دۆلار داهاتت دەست بکەوێت. هەر ئەم سوودە زۆرە دەکرێت ببێتە پاڵنەرێکی باش بۆ ڕێکلامی گووگڵ، بەڵام جگە لەوەش دەبێت بزانیت کە ڕکابەرەکانت ئەگەری زۆرە خەریکی بەکارهێنانی ڕێکلامی گووگڵ و سوودەکانی بن. ڕەنگە تۆ توانیبێتت بە چالاکییەکانی سێئۆ (SEO) پلەیەکی بەرز لە وشە کلیدییەکاندا بەدەست بهێنیت، بەڵام ڕکابەرەکانت دەتوانن بە ڕێکلامی گووگڵ هێشتا لە سەرووی تۆوە بن. هەر بۆیە پێویستە گووگڵ ئەدز لەناو ستراتیژییەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگتدا بێت؛ تەنانەت ئەگەر خۆشت بەکاری ناهێنیت، دەبێت ئاگاداری ڕکابەرەکانت بیت.
دوای ئاشنابوون بە گووگڵ ئەدز، ئێستا دەچینە سەر ڕێنمایی ئەنجامدانی ڕێکلامەکان. سەرەتا لەگەڵ زاراوە باوەکانی ئەم بوارە ئاشنا دەبین و پاشان باس لە خاڵە پراکتیکییەکان دەکەین. بۆ ئەوەی بتوانیت کەمپەینەکەت بەڕێوە ببەیت، دەبێت ئەم زاراوانە بزانیت:
ئەمە شوێنی بڵاوبوونەوەی ڕێکلامەکەت دیاری دەکات. هەرچەندە AdRank بەرزتر بێت، شوێنێکی باشتر بۆ ڕێکلامەکەت تەرخان دەکرێت و زیاتر دەبینرێیت، لە ئەنجامدا ئەگەری کلیک کردنی زیاتر دەبێت. بڕی AdRank لە ئەنجامی لێکدانی نمرەی کوالێتی (QS) و بەرزترین نرخێکە کە بۆ هەر ئاگادارییەک پێشنیارت کردووە.
ئەمە بە واتای کەمبەرکێ دێت کە بنەمای کارکردنی گووگڵ ئەدزە. لە کاتی ڕێکلامکردندا، دەبێت نرخێکی پێشنیارکراو بۆ هەر کلیکێک بە گووگڵ بدەیت. هەرچەند نرخێکی بەرزتر پێشنیار بکەیت، پلەیەکی باشتر بۆ نیشاندانی ڕێکلامەکەت بەدەست دەهێنیت. ستراتیژییەکانی نرخدانان لە گووگڵ ئەدزدا بە سێ شێوە دیاری کراون:
پێش ئەنجامدانی ڕێکلامی گووگڵ، دەبێت جۆری کەمپەینەکەت دیاری بکەیت؛ جۆرە سەرەکییەکان ئەمانەن:
کاتێک بەکارهێنەرێک دەستەواژەیەک دەگەڕێت، گووگڵ لیستێک لە ئەنجامەکان پێشکەش دەکات کە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنەرەکەدا دەگونجێن. وشە سەرەکییەکان لە ڕاستیدا ئەو وشە یان دەستەواژانەن کە هاوتان لەگەڵ ئەوەی بەکارهێنەر دەیەوێت بیزانێت. بۆ بەکارهێنانی ڕێکلامی گووگڵ، دەبێت ئەو وشە سەرەکییانە هەڵبژێریت کە دەتەوێت لە کاتی گەڕان بۆیان، ڕێکلامەکەت نیشان بدرێت. بۆ نموونە: کاتێک کەسێک دەگەڕێت بۆ “چۆن لە گووگڵ ئەدز ڕێکلام بکەم”، ئەنجامەکانی پەیوەست بە وشەی سەرەکی”گووگڵ ئەدز” دەبینێت. کەواتە ئەگەر تۆ خاوەنی ئاژانسێکی دیجیتاڵ مارکێتینگ بیت، دەتوانیت ڕێکلامەکەت لەسەر ئەم وشەیە کارا بکەیت.
PPC کورتکراوەی دەستەواژەی “Pay-Per-Click”ـە و ئاماژەیە بۆ یەکێک لە ڕێگاکانی ڕێکلامی گووگڵ. لەم ڕێگایەدا تۆ تێچووی ڕێکلامەکە تەنها لەبەرامبەر هەر کلیکێک دەدەیت کە بەکارهێنەر لەسەر ڕێکلامەکەت دەیکات. ئەم شێوازە تەنها بۆ گووگڵ ئەدز نییە و زۆر خزمەتگوزاری تر پێشکەشی دەکەن، بەڵام دەکرێت بوترێت باوترین جۆری ڕێکلامە لەناو گووگڵ ئەدزدا.
QS کورتکراوەی “Quality Score” یان نمرەی کوالێتییە. ئەم نمرەیە لەسەر بنەمای ڕێژەی کلیک (CTR)، تا چەند پەیوەندیداربوونی وشە سەرەکییەکان، کوالێتی لەندینگ پەیجی ڕێکلامەکە و مێژووی کارکردنی تۆ لە ئەنجامەکانی گەڕاندا دیاری دەکرێت.
شێوازی کارکردنی گووگڵ ئەدز بەم جۆرەیە: بۆ هەر وشەیەکی سەرەکی (Keyword)، کەمبەرکێیەک لە نێوان ڕێکلامکاراندا ئەنجام دەدات. هەر کەسێک لەم کەمبەرکێیەدا سەرکەوتوو بێت، ڕێکلامەکەی لەو وشە سەرەکییەدا نیشان دەدرێت. چەندین فاکتەر کاریگەرییان لەسەر کوالێتی ڕێکلامەکەت هەیە، کە لێرەدا دەیانخەینە ڕوو:
AdRank شوێنی نیشاندانی ڕێکلامەکەت دیاری دەکات. ئەم پلەیەش بەندە بە دوو فاکتەر:QS و ئەونرخەی پێشنیاری دەکەیت. لەم نێوەندەدا QS گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە؛ ئەگەر دەتەوێت پلەیەکی بەرزتر بگریت، پێش ئەوەی نرخەکە بەرز بکەیتەوە، باشترە QSـەکەت باش بکەیت. بەرزبوونەوەی QS بەندە بە ژمارەی ئەو کلیکانەی بەکارهێنەران لەسەر ڕێکلامەکەت دەیکەن. بۆ ئەمەش دەبێت وشە سەرەکییەکانت ڕێک لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنەردا بگونجێن، دەقی ڕێکلامەکە سەرنجڕاکێش بێت و لەندینگ پەیج بتوانێت بەکارهێنەر لە سایتەکەدا بهێڵێتەوە. بەم کارە تێچووی ڕێکلامەکانت بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە.
کاتێک کەمپەینێک دەست پێ دەکەیت، دەبێت ناوچەیەکی جوگرافی دیاری بکەیت تاکوو ڕێکلامەکە تەنها بۆ ئەو کەسانە نیشان بدرێت کە لەو شوێنەدان. ئەمە یارمەتیت دەدات کڕیاری ڕاستەقینە زیاتر کلیکت بۆ بکەن.
گرنگی گەڕان بەدوای وشە سەرەکییەکان لە گووگڵ ئەدزدا کەمتر نییە لە سێئۆ (SEO). دەبێت ڕێکلامەکەت تەواو هاوتا بێت لەگەڵ ئەوەی بەکارهێنەر بۆی دەگەڕێت. ئەگەر وشەی ناپەیوەندیدار هەڵبژێریت، نابێت چاوەڕێی بینینێکی زۆر بیت.
ئەو ناونیشان و کورتە باسەی بۆ ڕێکلامەکەت دەینووسیت، ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە ڕاکێشانی بەکارهێنەر. هەوڵ بدە جۆرێک بینوسیت کە پیشانی بدات لاپەڕەکەی تۆ وەڵامی تەواوی ئەو کێشەیەیە کە بەکارهێنەرەکەی بۆ دەگەڕێت.
بۆ ئەوەی زانیاری تەواو دەربارەی بزنسەکەت بدەیت، دەبێت پاشکۆکان بەکاربهێنیت، وەک: ژمارەی پەیوەندی، نرخی بەرهەمەکان، داشکاندن و هتد. بەکارهێنانی دروستی ئەمانە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کلیک (CTR).
لە کۆتایی وتارەکەدا، چەند خاڵێکی گرنگ تاوتوێ دەکەین کە یارمەتیت دەدەن ڕێکلامێکی ئۆپتیمایز کراوتر و باشترت هەبێت لە گووگڵدا:
بەکارهێنانی قاڵبێکی ڕێکخراو (Planning Template) وادەکات ڕێکلامەکانت بە شێوەیەکی سیستەماتیک جێبەجێ بکرێن. بەم کارە دەتوانیت شێوازی نیشاندانی ڕێکلامەکانت ببینی و کەمپەینە جیاوازەکانت بە باشی بەڕێوە ببەیت.
لەبەرچاوی بگرە کە “تاقیکردنەوە و هەڵە” بەشێکە لە کارکردن لە گووگڵ ئەدزدا. دەبێت هەمیشە چاودێری ئەدای ڕێکلامەکانت بکەیت لەسەر وشە سەرەکییە جیاوازەکان و ئەو وشانەی ئەنجامی باشیان نییە، دەستکارییان بکەیت یان لایان ببەیت. ئەگەر وشەی گشتی بەکاربهێنیت، ڕێکلامەکەت بۆ کەسانێک نیشان دەدرێت کە کڕیاری ڕاستەقینەی تۆ نین. لە ئەنجامدا، هەم ڕێژەی کلیک کەم دەبێتەوە و هەم ڕێژەی گۆڕان بۆ کڕیاری راستەقینەش کەمدەبێتەوە. بە کورتی: هەمیشە هەوڵ بدە وشە سەرەکییەکانت لە کڕیاری ڕاستەقینە نزیک بکەیتەوە.
ناونیشانی ئاگادارییەکەت دەبێت بە تەواوی لەگەڵ ئەو وشە سەرەکییەی تێیدا نیشان دەدرێت، یەک بگرێتەوە. ئەگەر ناپەیوەندیدار بێت، کلیکی کەمی لەسەر دەکرێت و تێچووی ڕێکلامەکەت لە ڕووی ئابوورییەوە بەفیڕۆ دەچێت.
چارەسەر چییە؟ دەبێت بزانیت کڕیارەکانت چ کێشەیەکیان هەیە؟ چ پرسیارێکیان هەیە؟ و بەدوای چیدا دەگەڕێن؟ پاشان بۆ ئەو وشانەی پەیوەندییان بەم بابەتانەوە هەیە، ڕێکلام بکە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیGoogle Ads ئەوەیە کە دەتوانیت بۆ هەر کەمپەینێک چەندین ئاگاداری جیاواز دروست بکەیت. باشترە ئەم توانایە بەکاربهێنیت بۆ تاقیکردنی ئەدای ڕێکلامەکانت و بەرە بەرە باشترین وشە سەرەکییەکان بدۆزیتەوە.
Quality Score ئەو نمرەیەیە کە گووگڵ بۆ پلەبەندیی ڕێکلامکاران بەکاری دەهێنێت و لەسەر ئەو بنەمایە شوێنی ڕێکلامی هەر یەکێکیان دیاری دەکات. ئەگەر نمرەی کوالێتیت نزم بێت، ڕێکلامەکەت بەراورد بە ڕکابەرەکانت کەمتر نیشانی بەکارهێنەران دەدرێت، لە ئەنجامدا ئەگەری کلیککردن لەسەری زۆر کەم دەبێتەوە.
هەوڵەکانت بۆ ڕاکێشانی بەکارهێنەر تەنها بە ئەنجامدانی ڕێکلام لە گووگڵ ئەدز کۆتایی نایەت، بەڵکو بەشێکی گرنگی تری لێرەوە دەست پێ دەکات. کاتێک بەکارهێنەر کلیک لەسەر ڕێکلامەکەت دەکات و دێتە ناو سایتەکەت، دەبێت لەندینگ پەیجێکی گونجاو ئامادە کرابێت تاکوو هانی بدات بۆ کڕین. ئەم لاپەڕەیە دەبێت تەواو هاوتا بێت لەگەڵ ئەو وشە سەرەکییەی بەکارهێنەر گەڕانی بۆ کردووە و ڕێک بەدوای چارەسەرکردنی پێداویستییەکەی ئەوەوە بێت؛ تەنها لەم حاڵەتەدا دەتوانیت هیوای ئەوەت هەبێت بەکارهێنەرەکە ببێتە کڕیار.
Google Ads خزمەتگوزارییەکی زۆر گونجاوە بۆ نیشاندانی ڕێکلامی بزنسەکەت لە جیهانی ئینتەرنێتدا. لەبەر ئەوەی ئەم ڕێکلامانە نیشانی کڕیارە ڕاستەقینەکانت دەدرێن، دەتوانن کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر زیادبوونی ترافیک و فرۆشی سایتەکەت هەبێت. بەڵام بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، دەبێت ئەو خاڵانەی لەم وتارەدا فێر کراون، بە باشی جێبەجێ بکەیت.